Skip to main content

وێنەیەکى بانکسی لەوێڵز هەراى نایەوە

وێنەیەکى بانکسی لەوێڵز هەراى نایەوە
posted onDecember 25, 2018
nocomment

 

دەرکەوتنى تابلۆی هونەرمەندێکى نەناسراو لەسەر دیوارى گەڕەکێکى شاری بۆرت تاڵبۆتی هەرێمى وێڵزی شانەشینى یەکگرتوو، سەرەنجی دانیشتووانى ئەو شارەى ڕاکێشاوە و، پۆلیسیش ناچار بووە بۆ پاراستنى تابلۆکە و ڕێکخستنى جوڵەى هاتووچۆ برژێنە شوێنەکە.

 

ئەو وێنەیەش هاوکات لەسەر هەژمارى هونەرمەندی بەریتانی بانکسی، لە تۆڕی ئیسنتگرام هەیە، کە کۆمێنتى (باشترین هیواکان) لەسەر جێگیر کراوە، لەسەر دیوارێکى پیشەسازی بچووکى ئەو شارەى بەریتانیا دروست کراوە. وێنەکە شێوەى منداڵێکە هەردوو دەستى کردووەتەوە، هەوڵى بەدەستخستنى کرێوەى بەفری کردووە، بەڵام ئەو تۆپەڵە بەفرانەش لەخۆڵەمێشى تەنەکەى خۆڵە گڕگرتووەکەى پشتى دروست لووە، کە ئەو منداڵە ئاگای لێی نییە.

زۆرێک پێیان وایە ئەو " وێنەیە وەک ناڕەزاییەکە بۆ پێسبوونى هەوا".

بانکسی یەکێکە لەو هونەرمەندە نەناسراوەکانى بەریتانیا کە بەردەوام وێنەو تابلۆکانى لەسەر دیوارەکان دەنەخشێنێت، ئەم وێنەیەی ئەمجارەشى سەرەنجی هەودارانی ڕاکێشاوە و خەریکى وێنەگرتنى بوون. کریستین تۆکەر، یەکێکە لە دانیشتووانى ئەو شارە بەمیدیاکانى وڵاتەکەى گووتووە "ئەو تابلۆیە کۆمەڵێک پەیام دەگەیەنێت، لە کاتێکدا دووکەڵ و پیسبوونى ژینگە دەبینین، مەبەستى وێنەکە شارى بۆت تاڵبۆتى پیشەسازییە".

هاوکات جەیسۆن سمارت، دانیشتووى هەمان شار گووتى "بانکسى هاتە ئێرەو شتێکى بۆ خەڵکەکەى کردووە". بەشاڵاو سەردانى کردنى ئەو تابلۆ دیوارەیەى بانکسی، دەسەڵاتدارانى ناوخۆیی دەستیان کردووە بەپاراستنى تابلۆکەو، کۆمەڵێک دیواربەندییان لە دەوروبەرى وێنەکە جێگیر کردووە، لە پاڵ ئەوانەش پۆلیس هاتووچۆى ئەو ڕێگایەى ڕێکخستووە.

گوتەبێژى شارەوانى شارەکەى هەرێمى وێڵز باسى لەوە کردووە "ئەو ڕێکارانە بە شێوەیەکى کاتین"، هۆکارەکەشى بۆ ئاهەنگەکانى سەری ساڵ گەڕاندەوە، هاوکات سەرەنجڕاکێشانى کەسانى زیاتر بەهۆى ڕیکلامە جیهانییەکەى ئەو هونەرمەندە".

وێنەکە ئێستا دەپارێزرێت

 

 

وێنەکەش لەسەر دیواری گەراجێکى ئۆتۆمبێل کراوە، کە یان لویس (تەمەن ٥٥ ساڵ) خاوەندارێتى دەکات، لە دواى ئەو وێنەیە وەک خۆى باسى لێوە دەکات "خەو نەچۆتە چاوی". بەئاژانسى بەریتانیشى گووت "سەرەتا بابەتەکە گاڵتەئامێز بوو، بەڵام دواتر بووە سەرچاوەى دوودڵى".

هێماشى بەوە کردووە " لە ژیانمدا بەم شێوەیە نەژیاوم، تەلەفۆنەکەى بەردەوام دەزرینگێتەوە و، هەزاران نامەى دەنگیشى بۆ ژمارە نۆڕماڵەکەى هاتووە"، ئەو هەمووەش بە هۆى ١٠ خوولەک چوونە دەرمانخانە ڕووی داوە. داواشى لە کۆمپانیایەکى ئاسایش کردووە " وێنەکە لە تێکدان بپارێزێت، و خەرجییەکانیشى لە گیرفانی خۆى دەبەخشێت".

سەرەڕاى ئەو ناوبانگەى لەماوەى ساڵانى ڕابردوو بەدەستی هێناوە، تا ئێستاش ناسنامەى ڕاستەقینەى بانکسی نەناسراوە، تەنها ئەوە نەبێت کە هەڵگری ناسنامەى بەریتانیایە. وێنەکانیشى پاڵنەرێکى بەهێزە بۆ دەرخستنى ناڕەزاییە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکان کە سەرەنجی زۆری بۆ هونەری شەقام ڕاکێشاوە، تەنانەت هەژمارى ئەنستاگرامیشى پێنج ملیۆن فۆڵۆوەرى هەیە.

یەکێک لە پەیامەکانى وەک لە وێنەکانیدا ڕەنگی داوەتەوە، پاڵپشتى مافى فەڵەستینییەکان و دژى هەستى بەکاربردن و ئیمپریالێتى ئەمریکا و جەنگە. پێش دوو مانگیش یەکێک لە وێنەکانى دواى فرۆشتنى لە بەرزکردنەوەى ئاشکرا، ڕاستەوخۆ لە ڕێگەى ئامێرێکى چێنراو دڕا، وەک پەیامێک دژى بە بازرگانیکردنى کارە هونەرییەکان.

ئەمەش لە کاتێکدایە پێنج ساڵ پێش ئەو ڕووداوە چەندین کارى هونەرى بە واژووی خۆى لە سەنتراڵ پارکی نیویۆرک بە نرخێکى هەرزان فرۆشت.