Skip to main content

کشانەوەى ئەمریکا لە سوریە و پەیوەندییەکانی ئێران و تورکیە

کشانەوەى ئەمریکا لە سوریە و پەیوەندییەکانی ئێران و تورکیە
سەرکۆماری ئەمریکا هەوڵی بە سفر گەیاندنی نەوتی ئێران دەدا
posted onDecember 23, 2018
nocomment

 

هەواڵدەڕی ئانادۆڵۆ بڵاوی کردووەتەوە حەقی ئەیغور جێگری ناوەندی لێکۆڵینەوەی ئێران لە ئەنکەرە لە چوارچێوەی کۆمەڵێک لێدواندا لە بەرەبەری ساڵی ٢٠١٩ دا گوتوویەتی: ترامپ بە هیوای بە سفرگەیاندنی هەناردەی نەوتی ئێرانە.

 

ئەو دانیشتنە بە سەرپەرشتی سەرحان آفاجان، بەڕێوەبەری جێبەجێکار و بە ئامادەبوونی دکتور حەقی ئویغور جێگر، محەمەد کۆچ پسپۆڕی سیاسەتی نێوخۆیی و پڕۆفیسۆر موراد ئەرسەلان کارناسی ئابووری ناوەندی لێکۆڵینەوەی ئێران لە ئەنکەرە بەڕێوە چوو.

 ئویغور بە باسکردنی ئەوەى کە لەگەڵ دەستپێکردنی گەڕی دووەمی گەمارۆەکان دژی ئێران، هەناردەی نەوتی ئەو وڵاتە ٥٠ لەسەد کەمی کردووە گووتی: ترامپ بۆ ئەوەی گوشار بێنێتە سەر ئێران لە پێناو واژووکردنی ڕێککەوتنێکی نوێ کەڵک لە گەمارۆی ئابووری وەردەگرێت.  ئەگەر لە شەش مانگی داهاتوودا هەناردەی ئێستای نەوتی ئێران نیوە ببێتەوە ئەو وڵاتە لەگەڵ کۆمەڵێک کێشەی جددی ڕووبەڕوو دەبێتەوە.

ناوبراو لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا بە ئاماژەدان بەوەی ئەگەر گووشارە ئابورییەکانی سەر ئێران ببێتە هۆکاری ناڕەزایەتی گەورە لە دژی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی، شیمانە دەکرێت ئەوە ببێتە هۆکاری ئەوەی ترامپ لە ویستەکەی بۆ درووستکردنی ڕێککەوتنێکی نوێ پەشیمان ببێتەوە.

 هەروەها ئەوەشی گووت: سەبارەت بە ئێران گرووپی توندڕەوتر لە ترامپیش بەرامبەر ئەو وڵاتە هەیە و بۆی هەیە ئەوانە بە ترامپ بڵێن نابێ لەگەڵ ئێران ڕێککەوتنی نوێ واژوو بکرێت.

محەمەد کۆچ، پسپۆڕى سیاسەتی نێوخۆیی ئێران بە باسکردنی ئەوەی کە گریمانە دەکرێ کێشەکانی ئێران لە ساڵی ٢٠١٩دا درێژەی هەبێت گووتی:  پێشبینی ئەوەش دەکرێت پارسەنگی هێز لە نێو بناژۆخوازان و ڕیفۆڕمخوازەکاندا لە ساڵی ٢٠١٩ بە هۆی گەمارۆ و گوشارەکانی ئەمریکا ئاڵوگۆڕی بەسەردابێت و ڕەوتی نوێ لەو وڵاتەدا درووست ببێت.

پرسیار ئەوەیە ئاخۆ ئەردۆغان لە پێناو سفرکردنەوەی هەناردەی نەوتی ئێران هاوکاری ئەمریکا دەکات و سەرکۆماری ئەمریکا تێچووی ئەو بڕیاڕەی دەوڵەتی تورکیە بە چوونە دەر لە سوریە دەدات؟