Skip to main content

مێرمنداڵێک دژى بێ چارەنووسى لە زیندانى سنە لێوەکانى دووریەوە

مێرمنداڵێک دژى بێ چارەنووسى لە زیندانى سنە لێوەکانى دووریەوە
AvaToday caption
posted onJune 21, 2021
nocomment

مێرمنداڵێکى سنەیی بە ناوى ئارمان فەرەهمەند کە بە تاوانبار ناسراوە، دژى پێڕانەگەیشتن بە کەیسەکەى، لە کانونى چاکسازى و پەوەردەکردنەوەى سنە لێوەکانى خۆى دوورییەوە و دەستى بە مانگرتن لە خواردن کرد.

 

بە قسەى سەرچاوەیەکى نزیک لە بنەماڵەى فەرەهمەند، ئەم مێرمنداڵە دژى بێچارەنووسى و پێڕانەگەیشتن بە کەیسەکەى لە لایەن لقى دووەمى لێپرسینەوەى مەریوان، لێوەکانى خۆى دووریوەتەوە.

ئارمان فەرەهمەند لە کاتى دەستبەسەرکردنى، تەمەنى ١٦ ساڵ و پێنج مانگ بووە. ئەم مێرمنداڵە کە بە تازەیی پێی ناوەتە نێو تەمەنى ١٧ ساڵییەوە، لە مانگى خەرمانانى ڕابردوو پاش دەمەقاڵێ و کوشتنى هاووڵاتییەکى مەریوانى لەگەڵ هەشت کەسى دیکە بە تۆمەتى "کوشتنى دەستى ئەنقەست" دەستبەسەر کرا.

ئێستا ئارمان فەرەهمەند هەروا دەستبەسەرە، کەیسى هەشت تۆمەتبارەکەى دیکە لەم چەند مانگەى دوایی لە تۆمەتەکەیان پاکانەیان بۆ کراوە و ئازاد کراون. لەگەڵ ئەوەى کە کۆمارى ئیسلامى، ٢٧ ساڵ بەر لە ئێستا چووە نێو کۆنوانسیۆنى مافى منداڵانەوە و بووە ئەندام، بەڵام ئیعدامى منداڵانى تاوانبار هەروا لە ئێران بەردەوامە.

ئارمان فەرەهمەند، تەمەنى ١٧ ساڵە و خەڵکى گوندى "سردۆش"ـى مەریوانە.