Skip to main content

شەڕێکی خوێناوی و قوربانییەکی زۆر لە ناو جادەکانی ئێران

شەڕێکی خوێناوی و قوربانییەکی زۆر لە ناو جادەکانی ئێران
تەنیا لە دوو وەرز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ١٠٨٤ کەس گیانیان لەدەست داوە
posted onDecember 18, 2018
nocomment

 

بەرێوەبەری گشتیی ناوەندی خوێنبەها (دیە) ئێران دەڵێت، شەڕی ٨ ساڵەی ئێران وعێراق، ١٨٨ هەزار کوژراوی لێکەوتووەتەوە، بەڵام لە ماوەی ١٠ ساڵی کۆتای، نزیکەی ٢٢٠ هەزار کەس بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆەوە گیانیان لە دەست داون.

 

لە بەهار و هاوینی ئەمساڵدا لە ئێران هەشت هەزار و ٨٤١ کەس بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان لە دەست داوە، زیاتر لە ١٩٤ هەزار کەسیش برینداربوون. لە دوو مانگی پاییزیشدا ژمارەی ڕووداوەکان زیاتر بووە لە مانگەکانی پێشتر. ڕۆژانە لە رێگاکانی ئێراندا بەشێوەی مامناوەندی ٤٣ کەس بەهۆی ڕووداوەکانی هاتووچۆوە گیانیان لە دەست دەدەن و ٩٠٠ کەسیش بریندار دەبن.

بۆ رووداوەکانی هاتووچۆ، ئێران لە ئاستی جیهاندا لە پلەی پێشەوەیە؟

بە پێی ئامارێک کە پزشکی دادی ئێران لە بارەی ژمارەی قوربانییانی ڕووداوەکانی هاتووچۆ لە شەش مانگی ڕابردوودا بڵاوی کردووەتەوە؛ بەگشتی ٨ هەزار و ٨٤١ کەس گیانیان لە دەست داوە، کە بەراورد بە ئاماری ساڵی ڕابردوو، نزیکەی ٢% زیاتر بووە.

لەو ڕێژەیەش تەنها لە بەهار و هاویندا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ١٠٨٤ کەس گیانیان لەدەست داوە و زیاتر لە ٢٦ هەزار کەسیش بریندار بوونە.

خراپی رێگەوبان و ناستانداردبوونی کەرەستەکانی هاتووچۆ لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆکاری سەرەکی زۆربوونی ڕووداوەکانی هاتووچۆ لە قەڵەم دەدرێت. بەپێی ئامارەکان، زۆرترین رێژەی گیان لەدەستدان بە ئۆتۆمبێلی جۆری پراید تۆمار کراوە.