Skip to main content

مردنی گۆماناوی فەرماندەیەکی دیکەی سوپا.. کۆرۆنا یا بوردومانی ئێسرائیل؟

مردنی گۆماناوی فەرماندەیەکی دیکەی سوپا.. کۆرۆنا یا بوردومانی ئێسرائیل؟
AvaToday caption
posted onApril 21, 2021
nocomment

محەمەد عەلی حەق‌بین لە فەرماندەکانی سوپا لە سەرکۆتکردنی دژبەرانی بەشارئەسەد، ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووە.

 

میدیاکانی کوماری ئیسلامی ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی هەتاوی بەرامبەر(٢٠ی ئێپریلی ٢٠٢١ی زایینی)   هەواڵی مردنی محەمەد عەلی حەق‌بین، لە فەرماندەکانی سوپای قودسی گیلان و ڕاوێژکاری فەرماندەی پیادەی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامییان ڕاگەیاند.

لە حاڵێکدا زۆربەی هەواڵدەرییەکانی سوپای پاسداران لەوانە «فارس» ڕایانگەیاند حەق‌بین بە هۆی نەخۆشی کۆرۆنا مردووە، هەندێک سەرچاوە باسیان لەوە کردووە: هەفتەی ڕابردوو، لە هێرشێکی ئاسمانیی ئیسرائیل  بۆ سەر بنکەکانی سوپای پاسداران لە دەمشق پایتەختی سووریا بریندار بووە و پاش گواستنەوەی بۆ ئێران مردووە.

فەرماندەى سوپا کوژراو

هاوکات وێنەیەک لە چاوپێکەوتنی «محەمەد عەبدوڵاپوور» فەرماندەی فەیلەقی سوپای قودسی گیلان لەگەڵ ئەم فەرماندەیە لە نەخۆشخانە، لە سۆشیال میدیا بڵاو بۆتەوە که لەوێدا محەمەد عەلی حەق‌بین لە حاڵێکدا بە ئۆکسیجێن هەناسە دەدات، لاقەکانی لە گەچ گیراوە.

 کاناڵی خەبەر سەر بە کۆماری ئیسلامی لە ڕاپۆرتێکدا کۆرۆنا بە هۆکاری مردنی «محەمەد عەلی حەق بین» زانیوە.

هەواڵدەرییەکانی «ئیرنا» و «تەسنیم» ئەم فەرماندەیان نزیک به قاسم سولەیمانی ناو بردووە و نووسیویانە لە ئازاد کردنی ئەو ناوچانە کە لە ژێر ڕکێفی دژبەرانی بەشار ئەسەد بوونە، ڕۆڵی بەرچاوی هەبووە.