Skip to main content

خوێنداکارانی مەریوان دژى هەڵوەشانەوەی سیمیناری کۆڵبەر ڕاگەیەندراوێکیان بڵاو کردەوە

خوێنداکارانی مەریوان لەمەڕ هەڵوەشانەوەی سیمیناری کۆڵبەر ڕاگەیەندراوێکیان بڵاو کردەوە
posted onDecember 13, 2018
nocomment

 

وابڕیار بوو ئەوڕۆ ٢١ی سەرماوەز خوێندکارانی زانکۆی پەیامی نووری مەریوان سیمینارێک لەسەر کۆڵبەرانی کورد بەڕێوە ببەن بەڵام لە لایەن دەزگا ئەمنیەتییەکانەوە ڕێگری لێکرا.

 

لە بەشێک لە ڕاگەیەنداروەکەدا هاتووە کوردستان وەک ناوچەیەکی سنوری ژێر دەست لە ئێراندا بێ بەری نەبووە لەو قەیرانەی وڵاتی گرتۆتەوە و بەو هۆیەشەوە خەڵک بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانیان ڕوویان لە پیشەی پڕ مەترسی کۆڵبەری کردووە.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیێندارەوەکەدا هاتووە دیاردەی مەترسیداری کۆڵبەری بە هۆی تەقینەوەی مین و تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی بووەتە هۆی گیان لە دەست دان و کەم ئەندام بوونی زۆربەی کۆڵبەران. 

ئەو کارە تەنیا بە تاوانی ئەوەیە کە کۆڵبەران باری قاچاخ دێنن لە کاتێکدا ڕێبەری کۆماری ئیسلامی دەیگووت کۆڵبەڕی قاچاغی نییە!

لە درێژەدا نووسیویانە ئێمە وەک خوێندکارانی زانکۆی پەیامی نووری مەریوان دوای هەوڵ و ماندوبونێکی زۆر ویستمان سیمینارێک لەسەر کۆڵبەران بگرین کە بە داخەوە بە هۆی سەربەخۆ نەبوونی زانکۆ لە بڕیاڕەکانیدا و ئەو کەشە ئەمنیەتییەی بەسەر زانکۆکاندا زاڵە ئیزنی ئەو کارەمان پێنەدرا.

لە کۆتایی ڕاگەیێندراوەکەدا  وێرای هێنانە ئارای چوار خاڵ خوێندکاران کووشتنی کۆڵبەران لە لایەن هێزە ئەمنیەکانیان شەرمەزار کردووە.

ئەو خاڵانەی لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتوون بریتین لە 
یەکەم: سەربەخۆبوونی زانکۆ و کاربەدەستانی
دووهەم: لابردنی ڕوانگەی ئەمنیەتی لەسەر زانکۆکان
سێهەم: دابینکردنی تریبونێکی ئازاد بۆ خوێندکاران
چوارەم: هەڵنەوەشانەوەی سیمینارەکان لە دوا خولەکەکان و بێڕیزی نەکردن بە کەرامەتی خوێندکار

 

لینکى ڤیدیۆى ڕەخنەگرتن و ناڕەزایەتى خوێندکاران سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەى سیمینارەکە:

 

https://www.youtube.com/watch?v=DxWKLo6OW90