Skip to main content

ئیسرائیل پێنج بنکەى سوپاى قودس و حیزبوڵای لوبنانی لە سوریە خاپوور کرد

ئیسرائیل پێنج بنکەى سوپاى قودس و حیزبوڵای لوبنانی لە سوریە خاپوور کرد
AvaToday caption
posted onJanuary 23, 2021
nocomment

ڕێکخراوەی چاودێری مافی مرۆڤی سووریا بڵاوى کردەوە کە دوێنێ هەینی ٣ى ڕێبەندان، فڕۆکە شەڕکەرەکانى سێ بنکەى سوپاى قودسى کۆمارى ئیسلامى و حیزبوڵاى لوبنانییان لە شارى ئێفى نزیک حەما کردووەتە ئامانج و بە هۆیەوە زیاتر لە ٨ کەس لە هێزە بەکرێگیراوەکان کوژران.

 

ئەمە لە کاتێکدایە کە حەوتووى ڕابردووش لە هێرشە ئاسمانییەکانى سوپاى ئیسرائیل زیاتر لە ٦٠ کەس کوژراون کە هەموویان سەر بە ملیشیا شێعەکانى سەر بە کۆمارى ئیسلامى و لە ئەندامانى سوپاى قودسى پاسدارانى تیرۆریست بوونە. هەر لەگەڵ کوژرانى ئەم کەسانەش، دەیان بنکە و کۆگای چەک و مووشەک و تەقەمەنی هێزەکانی ڕژێمی سوریا و حیزبوڵای لوبنان و میلیشیاکانی سەر بە کوماری ئیسلامی خاپوور کراون.

ئەم ڕێکخراوەى مافی مرۆڤی سووریا باسى لەوە کردووە کە لە هێرشەکانى حەوتووى ڕابردوو، ١٦ کەس لە میلیشیاکانی عێراقییەکانى نێو خاکى سوریە و ۱۱ ئەندامی  فاتمیونى کۆمارى ئیسلامى کوژران.

ئەمە لە کاتێکدایە کە بنیامین نەتانیاهۆ ئەم مانگەى ناو ناوە مانگى هۆشیارى و بەرەنگاربوونەوەى میلیشیاکانى سەر بە کۆمارى ئیسلامى، لە بەرامبەردا تا ئێستا کۆمارى ئیسلامى هیچ دەنگێکى لێوە نەهاتووە و قسەى نەکردووە و کاردانەوەى نەبووە بەرامبەر بە ئیسرائیل.