سمێڵ کە سیمبۆلی ئایینی پیاوانی یارسانە، تاشینەکەى لە لایەن چەتەکانى خامنەییەوە بووەتە هۆى شێوانى دەروونى و کەسایەتى و بیروبارى ئەم زیندانییە.
چالاکانی مەدەنی یارسان، ڕاگەیێندراوێکیان بڵاو کردەوە و تیایدا باسیان لەوە کردووە کە ئەم سووکایەتیانە زۆرجار لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامییەوە ئەنجام دراوە و دووبارە بووەتەوە و کۆمەڵگەی یارسان تا ئێستا قوربانى زۆرى داوە کە گرینگترینیان، "سوکایەتی بە شاربی یارسانییەکان لە بەندیخانەی هەمەدان بووە کە بەو هۆیەوە و بۆ ناڕەزایەتیدەڕبڕین بەم سووکایەتییە ٣ یارسانی خۆی سووتاندووە".
لە بەشێکى دیکەى ڕاگەیێندراوى یارسانییەکاندا هاتووە کە "ئایینی ئێمە بە فەرمی نەناسراوە و دەوڵەت دەیهەوێ وەک گروپێکی شێعە پێناسەمان بکات و داوامان لێدەکات ئایین و پیرۆزییەکانمان وەلاوە بنێن و هەر ئەمەشە واى کردووە لە زۆربەى مافە مەدەنى و سیاسى و ئاینییەکانمان بێبەش بین".
پێشتریش، هێزە ئەمنییەکان وەک سووکایەتییەک پێیان، سمێڵى مەجید مورادی و حەیدەر تەیموری کە دوو دەروێشی گۆنابادی بوون، لە بەندیخانەی ئیلام تاشیوە و سووکایەتییان پێ کردوون.
شایەنى باسە، بە پێ کتێبی یارسانییەکان واتە "سەرنجام"، پیاوی یارسانی بۆی نییە سمێڵ بتاشێت و بە لابردنی سمێڵ لە ئایین وەدەر دەنرێن.