Skip to main content

هەرێمى کوردستان بەدەست ماددەى هۆشبەرى کۆمارى ئیسلامییەوە دەناڵێنێت

هەرێمى کوردستان بەدەست ماددەى هۆشبەرى کۆمارى ئیسلامییەوە دەناڵێنێت
AvaToday caption
posted onJanuary 7, 2021
nocomment


▪️ ڕاپۆرتى شڕۆڤەیی و ئامارى

 


▪️ گومانى تێدا نییە کە هەر وڵات و هەرێمێک دراوسێى کۆمارى ئیسلامى بێت، دەکەوێتە بەر چەندین شەڕەوە لەوانەش شەڕى تیرۆریستى و ماددى و نەتەوەیی و شەڕێکى دیکەش کە لە هەموویان قورستر و دژوارترە شەڕى ماددەى هۆشبەرە.

کۆمارى ئیسلامى ماددەى هۆشبەر تەنیا وەک سەرچاوەیەکى گرنگى ماددى بەکار ناهێنێت، بەڵکو ڕێگەیەکیشە بۆ سەرکوت و داتەپینى هێزى چالاکى کۆمەڵگە، ئامارى گەورەى تووشبووانى لاوان لە ئێران خۆى دەرخەرى ئەو ڕاستییەن کە ئەو ڕژێمە دەیهەوێت لە ڕێگەى هەر ماڵەو ئاڵوودەبوویەک سەرەنجەکان لەسەر سیاسەت و دەوڵەت لابەرێت و خەڵک نەغرۆ بکات لە گێرمەوکێشە کۆمەڵایەتی و ژیانییەکانى و ئەمەش بۆ دراوسێکانى بە ڕاست دەزانێت.
هەرێمى کوردستانیش کە مەترسییەکى گەورەى هەمیشەییە لەسەر کۆمارى ئیسلامى، بەوەى کە ڕۆچنە و هیوایەک بووە بۆ کوردەکانى ڕۆژهەڵات، جێگەى بایەخى کۆمارى ئیسلامى بووە بۆ سێ مەبەستى سەرەکى: بازرگانى، تیرۆریزم و شەڕ، ماددەى هۆشبەر.
پرسى بازرگانى و تیرۆریزم لە ماوەى ڕابردوو بە ڕوونى تاقى کرانەوە لە لایەن کۆمارى ئیسلامییەوە. ڕژێم لە ئێران هەمیشە هۆکار بووە بۆ دروستبوونى شەڕ و ئاژاوە لە نێو حزبە کوردییەکانى باشوور و پڕچەککردنى تیرۆریستانى دژ بە باشوور لەوانەش جوندولئیسلام و ئەلقاعیدە و داعش و ئێستاش حەشدى شەعبی و گرووپە شێعییەکانى دیکە و لە ڕووى بازرگانیشەوە جگە لەو بازرگانییە یاساییەى کە لە دەروازە سنوورییەکانەوە هەیەتى لەگەڵ هەرێمى کوردستان بە هاوردەکردنى کەلوپەل و کەرەستەى تر، لە گەمارۆکانیش هەوڵى داوە هەرێمى کوردستان بەکار بهێنێت بۆ سپیکردنەوەى پارە و دەستکەوتنى دۆلار و ئەمەش گەورەترین کێشەى بۆ خودى هەرێم و بازرگان و بۆرسییەکەى دروست کرد.

ماددەى هۆشبەرى کۆمارى ئیسلامى لە هەرێمى کوردستان

▪️ لەتەک ئەو دوو کارە نەگریسەى سەرەوەى، کۆمارى ئیسلامى هەوڵى داوە هەرێمى کوردستان لە ڕووى ماددەى هۆشبەرەوە بۆ دوو مەبەست بەکار بهێنێت:
یەکەم: بەکارهێنانى هەرێمى کوردستان وەک دڵى ڕۆژهەڵاتى نێوەڕاست بۆ پەخش وترانزێتى ماددەى هۆشبەر
دووەم: سەرچاوەیەک بۆ فرۆشى ماددەى هۆشبەر و ئاڵوودەکردنى لاوەکانى باشوور و دروستکردنى ئاژاوە و تێکدانى باغرى کۆمەڵایەتى و سیاسى هەرێم
هەر ئەمەش واى کردووە هەتا دێت ڕێژەى تووشبووان و ئاڵوودەبوان لە هەرێم بەرزتر دەبێتەوە.
هەر بۆ نمونە ڕێکەوتى ۲٠ / ۱۲/ ۲٠۲٠ لە دەروازەی سنوور حاجی ئۆمەران لەلایەن ئاسایشی حاجی ئۆمەران ٤۱ کیلۆ ماددەی هۆشبەر لەجۆری (تریاك) دەستى بەسەردا گیرا کە لە لایەن دوو تۆمەتبارەوە هاوردەى هەرێمى کوردستان کرابوو کە یەکێکیان خەڵکى ئێران بوو.

▪️ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە هەرێمی کوردستان ئامارێکى بڵاو کردووەتەوە لەسەر ماددەى هۆشبەر بۆ ساڵى ڕابردوو کە بەم شێوەیەیە:
▫️ ١١١٣کەس بە تۆمەتی بازرگانیکردن و بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان دەستبەسەر کراون.
▫️ لەم ژمارەیە نزیکەى ٩٠٠ کەسیا سزا دراون و ئەوانى تر یا ئازاد یا هێشتا لێکۆڵینەوەکەیان تەواو نەبووە.
▫️ ٥٥٥ کیلۆ و ٧٤٠ گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆرەکانی، هێروین، کریستاڵ، جامایکا، تریاك و حەشیش دەستى بەسەردا گیراوە.
▫️ دەستیش بەسەر ٢٧٣٤ پارچە حەبی ئێکس و ئاڵوودەکەرەکانى دیکەى وەک میتادۆن، ترامادۆڵ، کلۆنازپام،  پرازولام و B2دا گیراوە.
 دەستیان بەسەردا گیراوە.
بە پێی ئامارێکیش کە تۆڕى میدیایی ڕووداو بڵاوى کردووەتەوە، دۆخى تووشبووان و بازرگانیکردن بە ماددەى هۆشبەرەوە لە عێراق زۆر خراپترە لە هەرێمى کوردستان و قەبارەى بازرگانیکردن و ئاڵودەکردنەکە زۆر گەورەترە.