Skip to main content

لێکدانەوەیەکى ماتماتیکى بۆ فریودانى خەڵکى بەلوچستان لە لایەن کۆمارى ئیسلامى

لێکدانەوەیەکى ماتماتیکى بۆ فریودانى خەڵکى بەلوچستان لە لایەن کۆمارى ئیسلامى
بۆچی پێمان وایە میدیاکانی ئێران سەبارەت بە بەلوچستان درۆ بڵاو دەکەنەوە
posted onDecember 6, 2018
nocomment

 

ڕۆژانە ٢٠ بۆ ٤٠ ملیۆن لیتر بەنزین لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی ئێرانەوە بەرەو پاکستان قاچاغ دەکرێت کە نێونجییەکەی ڕۆژانە دەبێتە ٣٠ ملیۆن لیتر.

 

ئێستا سرنج بدەنە ئێرە:

٣٠ ملیۆن لیتر بەنزین پێویستی بە یەک ملیۆن و پێنجسەد هەزار گاڵۆنی بیست لیتری هەیە بۆ ئەوەی هەناردە بکرێت ٣٠ ملیۆن لیتر پێویستی بە ١٠٠٠ نەوتکێشی ١٠ تەگەری هەیە کە ئەویش دەبێ توانایی هەڵگرتنی ٣٠٠٠٠ لیتر بەنزینی هەبێت بۆ ئەوەی بینێردرێتە جێگەی پەمپی بەنزین.

ئەگەر لە ڕۆژێکدا دوو تانکەرى نەوتکێش کار بۆ بەتاڵکردنی بەنزین لە پەمپێکی بەنزین بکەن، پێویست بە ٥٠٠ پەمپی بەنزین هەیە.

 

▫️  ئاخۆ سیستان و بەلوچستان ئەو ڕیژە پەمپە بەنزینەی هەیە؟

▫️  ئاخۆ هەموو خەڵکی سیستان و بەلوچستان قاچاخچین و لەوێ بەنزینی گشتی خەڵک قاچاخ دەکەن؟

▫️  ئاخۆ هەموو خەڵک قاچاخچین و هیچ بەنزینێک بۆ بەکارهاتنی گشتی بەکار نایێت؟

▫️  بۆ هاتوچۆکردنی ئەو بەنزینە بۆسەر سنوور پێویست بە ١٥٠٠٠ هەزار ئۆتۆمبێلى "نیسان" بە بنەماگرتنی ئەوەی هەر ئۆتۆمبێلێک دەتوانێ ١٠٠ گاڵۆن بار بکات، هەیە. بەڕاستی لە ئاستی پارێزگایێکدا هەیە کە ئەو هەموو ئۆتۆمبێلەى هەبێت؟

▫️  پڕ کردنی ٢٠٠٠ لیتر بەنزین بە حیسابکردنی ئەوەی پەمپی بەنزینەکان ئەوەندە بەنزینە دەدەن، چەندە کات دەبات؟ ئەویش بۆ ١٥٠٠٠ کەس؟

▫️  ئەگەر یەک لیتر بەنزین لەسەر سنوور بە یەک دۆلار بفرۆشرێت و پارەکەى بکاتە ١٤٠٠٠ تمەن، یانی هەر ئۆتۆمبێلێکى نیسانی خاوەن ١٠٠ گاڵۆن جارانی ٢٠ جارانی ١٣٠٠٠، ڕۆژانە داهاتێکی نیزیک بە ٢٦٠٠٠٠٠٠ تمەنی هەیە، ئەی بۆ خەڵک ئاوا لە هەژاری ڕەهادا دەژین؟

▫️  ئاخۆ ئەو قسانە درووستکراوی زەینی دەسەڵاتداران نییە کە بەو شێوە دەیانهەوێ بیروڕای گشتی بۆ بەرزکردنەوەی نرخی سووتەمەنی ئامادە بکات؟

▫️   خەڵک باش دەزانن قاچاخچی ڕاستەقینە کێیە و بۆ بەلاڕێدابردنی بیروڕای گشتی و دابینکردنی بوودجەی خۆیان چەواشەکاری دەکەن و ئەو قاچاخییە بەربڵاوە بە نێوی خەڵکی ئێران تەواو دەکەن!

▫️  چۆناوچۆنە هێزە ئینتیزامییەکان و پاسەوانی سنوور دەتوانن نیو کیلۆ تریاک یان هێرۆیین لە قاچاخچییەکان کە بە شێوەیەکی زۆر زیرەکانە شاردوویانەتەوە بگرن، بەڵام ٣٠ میلیۆن لیتر بەنزین نابینن!