Skip to main content

پیلانی ئیتلاعاتی سوپا لە بەلوچستان

پیلانی ئیتلاعاتی سوپا لە بەلوچستان
فریودانى خەڵکى لە ڕێگەى تەقینەوە و بڵاوکردنەوەى ترس
posted onDecember 6, 2018
nocomment

 

سەردار پاکپور فەرماندەری هێزی زەمینی سوپای پاسداران چەند خولەک دوای تەقینەوەکەی چابەهار لە شوێنی تەقینەوەکە ئامادە بوو و ڕوو بە هێزە نیزامییەکان گووتی بە هۆی مەئموریەتێکی شاراوە لە پێش تەقینەوەکەوە لێرەم.

 

ئەوەیکە پاکپور بە مەئموریەتێکی شاراوە لەوێ بووە کێشە نییە بەڵام بە گووتەی کارناسانی سەربازى دوای تەقینەوە تیرۆریستی هەموو کات شیمانەی تەقینەوەی دووەم دەکرێت کە شێوەیەکە داعش و ئەلقاعیدە بۆ هەستاندنی خەسارەتی گیانی لە عێراق و ئەفغانستان بەکاریان هێناوە.

بەو هۆیەوە با جارێ کەس لە شوێنی تەقینەوەکە ئامادە نەبێ تا ئەو کاتەی بە تەواوی ئەرخەیان دەبن لەوەی تەنیا ئەو یەک بۆمب بووە. جیا لەوە میدیاکانی سەر بە دەسەڵات دوای تەقینەوەکە بە خێرایی گووتیان گروپێک بە نێوی ئەنساری فورقان ئەو تەقینەوەیان کردووە کە وەها گروپێک نەناسراوە و لە بنەڕەتدا نییە و ڕاگەیێندراوی ئەو گرووپەش هەر لە لایەن هاوکارەکانی پاکپورەوە بڵاو کراوەتەوە.

جیا لە هەموو ئەو پرسانە تەقینەوەی ئەو بۆمبە لە بەرەبەری ڕۆژی خوێندکاریدا هۆکارێکی باشە بۆ ئەوەی کۆماری ئیسلامی بیروڕای گشتی پێ چەواشە بکات و خەڵک وا هەست بکەن ترسی تیرۆریان لەسەرە. چالاکانی مەدەنی بەلوچستان باوەڕیان وایە کە ئەوە دووپاتکردنەوەی هەمان سیناریۆی ئەهوازە و شەپۆلێکی دیکەی قۆڵبەستکردنی بەلوچەکان لە ڕێگەدایە.

کۆماری ئیسلامی بۆ مانەوەی خۆی زۆر بە سانایی هێزەکانی خۆی دەکاتە قوربانی و ئەو هێزانەش چ باشتر کە هێزی ئینتیزامی بێت، ڕۆژانە ئەندامانەکانی لێی دەکشینەوە و سیناریۆی هێرشێکی تیرۆریستی دەتوانێ ئەندامانی ناجا ناچار بەوە بکات کە درێژە بە پشتیوانی لە ڕژیم بکەن.
 

چەند دیمەنێک لە تەقینەوەکەى چابەهار

دیمەنى یەکەم ـ چەند دیمەنێک لە تەقینەوەکەى چابەهار