Skip to main content

ئەمریکا ڕێگەرە لەبەردەم کۆماری ئیسلامی بۆ درێژەدان بەم سیاسەتەی ئێستای

ئەمریکا ڕێگەرە لەبەردەم کۆماری ئیسلامی بۆ درێژەدان بەم سیاسەتەی ئێستای
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئاشکرا بڕیاڕنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایش پێشێل دەکا
posted onDecember 6, 2018
nocomment


مایک پەمپئۆ لە کاتی لێدوانێکدا لە شاری بڕۆکسێل گووتی "ئێران لە دوای ڕیککەوتنی ناوەکی بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە پەیوەست نەبوو. ڕژیمی ئێران ئەو دراوەى لە دوای ڕێککەوینەکە بەدەستی هێنا دابەشی کردە سەر تیرۆریست و دیکتاتۆرەکان.

 

ناوبراو لە درێژەدا گووتی: کۆماری ئیسلامی کۆمەڵێک لە شارۆمەندانی ئێمەی بە بارمتە گرتووە و ئیستا یازدە ساڵ لە دیارنەمانی باب لوینسۆن تێپەر دەبێت. کۆماری ئیسلامی بە ئاشکرا بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایش پێشێل دەکات و سەبارەت بە بەرنامە ناوەکییەکەی درۆی بە ئاژانسی وزەی ئەتۆم گووتوە و گەمارۆکانی دەور لێداوەتەوە.

حەوتووی ڕابڕدوو ئێران بڕیاڕنامەی ژمارە ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانی پێشێل کرد و مووشەکێکی بالستیکی تاقی کردەوە.  لە درێژەی قسەکانیدا وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گووتی، سەرەتای ئەوساڵ تاران بە بنەماگرتنی ڕێکەوتنی "مودت" لە نێوان ئەمریکا و ئێراندا بانگەشەیەکی درۆی لە دژی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە دادگای لاهە هێنایە ئارا. ئەویش لە سەردەمی چالاکییە تێکدەرانەکانی لە ماوەی جێبەجێبوونی ڕێککەوتننامەی بەرجامدا.

قسەکانی پەمپئۆ لەو دامەزراوەدا لە کاتێدابوو کە دامەزراوەی مارشاڵ کە بارەگاکەی لە واشنتۆن و بروکسێلە و لە ساڵی ١٩٧٢دا لە لایەن ئاڵمانی ڕۆژاواوە دامەزرێنداراوە، دامەزراوەیەکی نادەوڵەتی و چالاکە لە سیاسەتی گشتیدا.

مارشاڵ لە دەیەی ١٩٤٠ و ١٩٥٠ بەرپرسایەتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەسەر شان بوو و خوڵقێنەری گەڵاڵەی ماڕشاڵ بوو کە لەسەر بنەمای ئەو گەڵاڵەیە ئەمریکا هاوکاری زۆربەی وڵاتانی ئەوروپای ڕۆژاوای دەکرد بۆ ئەوەی لە دوای شەڕی جیهانی دووەم خۆیان ئاوەدان بکەنەوە.

مایک پەمپئۆ لە دانیشتنی دامەزراوەی مارشاڵدا هەروەها گووتی: ئەمریکا وڵاتانی نەجیب لە دەوری یەکتری کۆ دەکاتەوە بۆ ئەوەی نەزمێکی نوێی لیبڕاڵ کە پێش بە شەڕ بگرێ و خۆشگوزەرانی زۆرتری بەداوە بێت درووست بکات.

لە کۆتایی قسەکانیدا گووتی: لە ژێر سەرۆکایەتی دۆناڵد ترامپدا، ئەمریکا ڕێبەرایەتی نێونەتەوەیی و دۆستانی خۆی لەو سیستەمەدا بەجێ ناهێڵێت.