
سەلاح محەمەدی ئەقدەم کە کرێکاری نانەواخانە بووە، لە کاتی نان خواردندا فیشەکی هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی بەردەکەوێ و لە جێدا گیانی لە دەست دەدات.
هێزی ئینتیزامی و سوپای پاسدارانی مهاباد دەیانهەوێ کوژرانی ئەو لاوە بە ئەستۆی کەسێک دابێنن کە بە گووتەی ئەوان دزێکە بە ناوی م چ.
دادوەری گشتی مهاباد بۆ ئەوەی شوێنپێی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لەو تاوانەی ئەوڕۆ بشواتەوە کە تێیدا کەسێکیان کووشت و ٤ کەسیان بریندار کرد، بڕیاری داوە، وێنەی بە گووتەی خۆیان کەسی دز و تەقەکەر لە میدیاکان بڵاو بکرێتەوە.
ئەم هەوڵانەی کۆماری ئیسلامی بۆ پەردەپۆشکردنی تاوانەکەی ئەوڕۆی لە مهاباد لە کاتێکدایە کە بەیانی ئەمڕۆ و دوای ئەوەی جل شەخسیەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران هەڕەمەکی تەقەیان لە خەڵک کردووە و ٥ کەسیان کووشتووە و بریندار کردووە، خەڵک بە گژیان داهاتوونەوە و لە شوێنەکە ڕاویان ناون.