Skip to main content

چیترئیسلامی سیاسی لە ئوتریش جێگای نابێتەوە

 چالاکی گەورەی پۆلیسی ئۆتریش لە دژی ئیخوانوالموسلمین و حەماس لەو وڵاتە
چالاکی گەورەی پۆلیسی ئۆتریش لە دژی ئیخوانوالموسلمین و حەماس لەو وڵاتە
posted onNovember 9, 2020
nocomment

ئەمڕۆ دووشەممە، ١٩ی گەڵاڕێزان، پۆلیسی ئۆتریش هەڵیکووتاوەتە سەر ٦٠ شوێنی گرووپی ئیخوانوالموسلمین و حەماس و ٣٠ کەسی سەر بەو دوو گرووپە ئیسلامیە دەستبەسەر کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتێکی ڕۆیتێرز، دادوەری گشتی ئوتریش ڕایگەیاندووە ئەو دەستبەسەرکردنانە، بەشێکن لە لێکۆڵینەوەی تایبەت بە چالاکییە تیرۆریستییەکان.

بەرپرسانی ئوتریشی جەختیان لەوە کردووەتەوە کە لێکۆڵینەوە لەو شوێنانە و دەستبەسەر کردنی ئەو کەسانە، هیچ پێوەندی بە هێرشی خوێنینی حەوتووی ڕابردووی ڤییەن کە بوو بە هۆی مردنی ٥ کەس نەداوە.

دادوەری گشتی ئوتریش، هەروەها ڕایگەیاندووە کە ئامانجی گرووپی ئیخوان الموسلمین، دامەزراندنی دەوڵەتێکی ئیسلامی بە یاساکانی ئیسلام لە هەموو وڵاتانی جیهانە.

گرووپی ئیخوان الموسلمین ساڵی ١٣٠٧ دامەزراوە و گەورەترین ڕێکخستنی ڕەوتە سیاسی مەزهەبیە سوننەکانە و لە زۆربەی وڵاتانی ڕۆژئاوایی و عەرەبی و لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش لقی هەیە.

لقی ئەو ڕێکخراوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ناوی دەعوەت و ئیسلاحە و ئامانجیان درووستکردنی دەوڵەتی ئیسلامی و لاوازکردنی بیری نەتەوەیی و نیشتیمانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.