Skip to main content

ئازەربایجان بانگەشەی کۆنترۆڵی شاری شوشای قەرەباغ دەکاتەوە و ئەرمەنستان دەڵێ شەڕ بەردەوامە

ئازەربایجان بانگەشەی کۆنترۆڵی شاری شوشای قەرەباغ دەکاتەوە و ئەرمەنستان دەڵێ شەڕ بەردەوامە
posted onNovember 8, 2020
nocomment

دوای بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتێک لەسەر ئەوەیکە ، ئازەربایجان شاری شوشای لە قەرەباغ کۆنترۆڵ کردووە، ئەرمەنستان ڕۆژی یەکشەممە وێرای بەدرۆخستنەوەی ئەو هەواڵە ڕایگەیاند شەڕ لەو ناوچە ستراتژیکە بەردەوامە.

ئارتسرون هەوانیسیان، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەرمەنستان بە بڵاوکردنەوەی تویتێک بە بە هێنانی ناوی شوشی یان هەمان شوشا، جەختی لەوە کردەوە شەڕ لەو شارە درێژەی هەیە.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی بەرگری ئەرمەنستان نووسیویەتی: دەبێ چاوەڕوان بین و متمانەمان بە هێزەکانی ئەرتەش بێت.

ئەرمەنستان لە کاتێکدا هەواڵی کۆنترۆڵی شوشای بەدرۆ خستۆتەوە کە ئیلهام عەلی ئۆف، سەرکۆماری ئازەربایجان کاتژمێرێک پێشتر، ڕایگەیاندبوو شاری شوشا لە دەستی ئەرمەنستان هاتووەتە دەر.

ئیلهام عەلی ئۆف گووتویەتی دوای ئازاد بوونی شوشا، دوای ٢٨ ساڵ جارێکی دیکە، دەنگی بانگ لەو شارە بڵاو دەبێتەوە.

سەرکۆماری ئازەربایجان جەختی لەوە کردووەتەوە ئەگەر ئەرمەنستان لە قەرەباغ پاشەکشێ نەکات، هێزە چەکدارەکانی ئازەربایجان هەتا کۆتایی ئەو ناوچەی دیاری کراوە، پێشڕەوی دەکەن.

شاری شوشا بە گەورەترین شاری کۆماری قەرەباغ دەناسرێت و لە ١٥ کیلۆمەتری باشوری ئێستپانکرات کە گەورەترین شاری قەرەباغە هەڵکەوتووە.

شایانی باسە، ڤلادمیر پوتین سەرکۆماری ڕووسیە ڕایگەیاندووە هەتا ئێستا ٥٠٠٠ هەزار کەس لە کێشەی قەرەباغ کووژراون.