Skip to main content

ئەمریکا گووشارەکانی لەسەر ئێران چڕتر دەکاتەوە

ئەمریکا گووشارەکانی لەسەر ئێران چڕتر دەکاتەوە
برایان هۆک: ئەمریکا بە هەموو ئاستێکی سیاسی پشتیوانی لە خەڵکی ئێراندا دەکەین
posted onDecember 1, 2018
nocomment


برایان هۆک بەرپرسى ژوورى ئۆپەراسیۆنى ئێران لە وەزارەتى دەرەوە باسى لەوە کرد، خەڵکی ئێران ئەرکدارن بەوەی بە گوێی مەلاکان بکەن، بەڵام لە بەرامبەردا شتێكی زۆر کەمیان پێ دەدرێت، ئەوە لە کاتێکدایە میلیارد میلیارد پارەى ئێران تەرخان دەکەن بۆ سەرکێشییەکانی خۆیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

 

خزمەتگوزاری گشتی لە ئێران ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ کەم دەبێتەوە، سەرچاوەکانی ئاو بە هۆی بەرتیل وەرگرتنی بەرپرسانی ئێران بۆ بەلاڕێدابردنی سەرچاوەکان بەرەوە وشکبوون هاتوون. هەموو ئەوانە دەبنە هۆکاری دووربوونەوەی خەڵک لە دەسەڵات. لە کاتێکدا کۆماری ئیسلامی میلیارەها تمەنى ئێران تەرخان دەکات بۆ پەرەدان بە بیری شکەستخواردووی هەناردەکردنی شۆڕش، قەبووڵی هیچ دەنگێکی دژ لە نێو خۆی وڵاتەکەیدا ناکات.

ئەو ڕژیمە لە ٤٠ ساڵی ڕابڕدودا هەوڵی داوە بۆ ئەوەی لە ڕێگەی سەرکوتەوە دڵنیایی لە بێدەنگبوونی خەڵکی وڵاتەکەی بەدەست بێنێت. ئەو زێهنیەتە بە تایبەت لە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ کەمینە دینییەکان دیار و بەرچاو بووە. ڕۆژانە لە ئێراندا پیاوان و ژنان بە هۆی باوەڕە دینییەکانیان مەترسیان لەسەرە، ئەندامانی کۆمەڵگەی بەهایی، مەسیحی، کلیمی، زەردەشتی، سوننی و موسوڵمانە دەروێشەکان بە شیوەی پلانبۆداڕێژڕاو لە ژێر مەینەتی و ناخۆشیدان.

موسوڵمانانی سوننە لە ژێر سەرکووتی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیدا بە تایبەت لە ژێر کوشتنی بێ تاوان و قۆڵبەستکردنی بێ هۆکاردان. ئەوان مافی ئەوەیان نییە لە تاران مزگەوتیان هەبێ و ئەوەش دوڕوییەکی گەورەیە بۆ دەسەڵاتێکی کە بانگەشەی پاراستنی مەشخەڵی ئیسلام دەکات.  حەوتووی پێش و ئەو کاتەی ڕوحانی لە کۆنفڕانسی جیهانی یەکیەتی ئیسلامیدا بەشداری کرد سەبارەت بەو هەمو تاڵییەی کە سوننەکانی ئێران دەیکێشن هیچ باسێکی نەکرد.

​​​​​​​برایان هۆک بەرپرسى ژوورى ئۆپەراسیۆنى ئێران لە وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا

​​​​​​​برایان هۆک بەرپرسى ژوورى ئۆپەراسیۆنى ئێران لە وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا

 

ڕوحانی و خامنەیی بێڕێزییەکی گەورەن بە پڕەنسیپەکانی حەوانەوە و پێکەوە ژیان کە موسوڵمانان لە دونیا لەگەڵ یەکتر بەکاری دێنن، ئەوان دەیانهەوێ کەلێن لە نێوان موسوڵمانانی دونیادا درووست بکەن. لە درێژەدا گووتی "ڕژیمی ئێران دەتوانی ئەو خاڵە سیاسیانەی کوروش لە پیوەندی بە سازان لەگەڵ دینەکان کار پێ بکات".

کۆماری ئیسلامی بەردەوام پێشگیری دەکات لە هاتووچۆی خەڵکی ئێران بۆسەر قەبرەکەی و پێویستە بپرسین کۆماری ئیسلامی ترسی لە چ شتێک هەیە. گوشارە زۆرەکانی ئێمە پەیوەستە بە ناچارکردنی ڕژیمی ئێران بە گۆڕانی سیاسەتە تێکدەرانەکانی. ئەوە بڕیاڕێکی چەتوون نییە بۆ ڕێبەڕانی ئێران. هیچ شانازییەک لەوەدا نییە بە گەندەڵی و مودیریەتی خراپ خەڵکێک بەرەو هەڵدێر بەری. ئێران بە میراتێکی مێژوویی دەوڵەمەند و فەرهەنگێکی زیندوو سایانی ئەوەیە وڵاتێکی پەرواێزخراو نەبێت.

گوشارەکانی ئیمە تا ئەو کاتەی کۆماری ئیسلامی بیهەوێ ڕێز بۆ سەروەری یاسا دابنێت، پێڕەوی لە یاسا نێودەوڵەتییەکان بکات و دووری بگرێت لە ترۆریزم هەروا درێژەی دەبێت.

هەمو بەشەکانی دەسەڵاتی ئەمریکا لە پەنا خەڵکی ئێرانن، لە کاتێکدا گەلی ئێران داوا لە حکومەتەکەیان دەکەن سیاسەتە تێکدەرانەکانی وەلانێ و کۆتایی  بێنێ بە بەفیڕۆدانی سامانی ئەو وڵاتە لە دەرەەوە وڵات و ڕێز بگرێت لە مافەکانی مرۆڤ بە تایبەت ئازادی مەزهەبی.

​​​​​​​