Skip to main content

موجاهیدین خەڵقی ئێران بنکەیەکی دیکەی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی ئاشکرا کرد

موجاهیدین خەڵقی ئێران بنکەیەکی دیکەی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی ئاشکرا کرد
AvaToday caption
posted onOctober 17, 2020
nocomment

دوو کەس لە ئەندامانی شوڕای نەتەوەیی موقاومەتی ئێران کە لقی سیاسی ڕێکخراوی موجاهدینی خەلقی ئێران ڕۆژی هەینی ٢٥ی ڕەزبەر لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسی لە ئەمریکا ناوەندێکی شاراوەی  ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی لە سرخەحەساری تاران ئاشکرا کرد.

 

بە پێی هەواڵی هەواڵدەری فەرانسە لەو کۆنفرانسەدا، عەلیرەزا جەعفەرزادە کە یەکێک لە بەرپرسەکانی نووسینگەی شوڕای نەتەوەیی موقاومەت لە ئەمریکایە بە نیشاندانی دیمەنی ماهوارەیی گووتی ناوەندی ئەتۆمی سرخە حەسار لە ڕۆژهەڵاتی تارانە و لە لایەن ناوەندی توێژینەوە نوێیەکانی بەرگریەوە کاری پێدەکرێت و لە ژێر چاودێری وەزارەتی بەرگری کۆماری ئیسلامی دایە.