Skip to main content

دیبەیتى جێگرى پاڵێوراوانى سەرکۆمارى ئەمریکا و پرسى ئێران

دیبەیتى جێگرى پاڵێوراوانى سەرکۆمارى ئەمریکا و پرسى ئێران
AvaToday caption
دیموکراتەکان پاڵپشتى کۆمارى ئیسلامى و کۆماریخوازەکانیش دژى ڕژێمى مەلاکانن
posted onOctober 8, 2020
nocomment

کامێلا هریس، ڕەخنەى لە "سیاسەتى وەلاوەنان و گۆشەگیرکردن"ـى دەوڵەتى ترامپ لە ماوەى سێ ساڵ و نیوەى ڕابردوو گرت و گوتى "دەرچوونى ئەمریکا لە ڕێککەوتنێکى وەک ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەى ئێران، بەرجام، بووە هۆى ئەوەى ئەمریکا زیاتر بکەوێتە بەر مەترسییەوە".

 

کەچى مایک پێنس ڕەخنەى لە ڕوانگەى دەوڵەتەکەى ئۆباما و جۆ بایدن بەرامبەر ئێران گرت و گوتى: "ئەوان یەک ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلاریان خستە بەردەم دەوڵەتێکى پشتیوانى تیرۆریزم لە دونیا".

مایک پێنس لە درێژەدا باسى لەوە کرد ئێستا ئەمریکا پاش کوشتنى قاسم سولەیمانى فەرماندەى تیرۆریستى سوپاى قودسى پاسداران، ئەمنترە. مایک پێنس گوتى "قاسم سولەیمانى بۆ داڕشتنى پیلان و گەڵاڵەى کوشتنى ئەمریکییەکان چوبووە بەغدا".

کامێلا هریس وەک کاردانەوە بەم قسانەى مایک پێنس، ئاماژەى بە هێرشە موشەکییەکەى ئێران بۆ بنکەى هێزە ئەمریکییەکان لە بغدا کرد و گوتى "ژمارەیەکى زۆر لە سەربازەکان لەم هێرشە تووشى شۆکى مێشکى بوونەتەوە، بەڵام دۆناڵد ترامپ کێشەى ئەم هێزە سەربازییانەى کەم بەها و هێنایە ئاستى "سەرئێشە"یەکى بچووک. لە بەشێکى دیکە لەمەڕ پرسى کەمینە نژادییەکانى ئەمریکا، کامێلا هریس بە توندى هێرشى کردە سەر ڕوانگەى دۆناڵد ترامپ لەم ساڵانەى دوایی کە ئامادە نییە وەک "پراد بویز" مەحکوم بکات.

لە کاردانەوەشدا مایک پێنس ئاماژەى بە ڕابردووى خاتوو هریس لە دادوەرى کالیفۆڕنیا کرد و گوتى: "کاتێک خاتوو هریس بەرپرسیاریەتەکەى کۆتایی پێ هات، دەرکەوت کە کەمینە نژادییەکان زیارت لە هەر گرووپێکى دیکە کەوتوونەتە بەر نەشتەر و کونجکۆى دادوەرییەوە".

هەڵبژاردنى سەرکۆمارى ئەمریکا، ٣ى نۆڤەمبەر واتە ٢٧ ڕۆژى دیکە بەڕێوە دەچێت.