Skip to main content

بلۆمبێرگ: ڕووسیە نیگەرانی سەرکەوتنی جۆ بایدن لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکایە

بلۆمبێرگ: ڕووسیە نیگەرانی سەرکەوتنی جۆ بایدن لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکایە
AvaToday caption
posted onSeptember 26, 2020
nocomment

بلۆمبێرگ لە زمان سەرچاوەیەکی نیزیک لە دەوڵەتی ڕووسیە بڵاوی کردووەتە کە کرملین لەو بڕوایەدایە ئەگەر جۆ بایدن ببێتە سەرکۆماری ئەمریکا بۆ مۆسکۆ زۆر خراپ دەبێ و دەبێ بەهۆی ئەوەی ڕۆژئاوا لە دژی ڕووسیە زیاتر یەکبگرێت.

 

بە پێی ئەو ڕاپۆرتە، شرۆڤەی کرملین و ئەنجومەنی ئەمنیەتی ئەو وڵاتە لە هەوڵی ئەوەدان لێکەوتەکانی ئەگەری هەڵبژاردنی بایدن سەبارەت بە کۆمەڵێک پرسی وەک چەکی ئەتۆمی، پێوەندی دەگەڵ چین، هەناردەی وزە و گەمارۆ جیهانییەکان بکەن.

بەرپرسانی ئەمریکایی دەڵێن ڕووسیە لە ڕێگەی ناوزڕاندنی بایدن و درووستکردنی کێشە لە گۆڕەپانی سیاسی ئەو وڵاتە تەمایان هەیە کێشە لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا درووست بکەن.

بەرپرسانی ڕووسیە ڕەتی دەکەنەوە دەستێوەردان لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا بکەن. ڕۆژی هەینی کرملین ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا پوتین پێشنیاری کردووە مۆسکۆ و واشنگتۆن گارانتی ئەوە بدەن بە یەکتری دەستێوەردان لە هەڵبژاردنەکانی یەکتری نەکەن.

پوتین هەروەها داوای هاوکاری دوو وڵات لە ڕووی ئەمنیەتی زانیاتی و سایبری دەکات.