Skip to main content

کۆمارى ئیسلامى ٢ ملیۆن و نیو ئەفغانى بە کوشت داوە

سوپای پاسداران؛ لیواى فاتیمون هێزێکى بەرەنگارییە لە سووریا
سوپای پاسداران؛ لیواى فاتیمون هێزێکى بەرەنگارییە لە سووریا
posted onNovember 26, 2018
nocomment

 

بەپێی توێژینەوەیەکی پەیمانگەى توێژینەوەى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست لەواشنتۆن، دەرکەوتووە "سوپای پاسدارانى ئێران بەردەوامە لە ناونووسکردنى هاووڵاتیانى ئەفغانی بۆ ئەوەى لە چوارچێوەى هێزى فاتمییەکاندا بەکاریان بهێنێت"، هاوکات حکومەتى ئەفغانستانیش مەترسی خۆى لەو پڕۆسەیە نیشان داوە، بەوەى  "نابێت ئیستغلالی هەستی برسێتى ئەو هاووڵاتیانە بکرێت".

 

هەروەها حکومەتى کابۆل بە شێوەیەکى ناڕاستەوخۆ داواى هەڵوەشانەوەى لیواى فاتمیون دەکات، کە یەکێکە لەو هێزانەى لە لایەن ئێرانەوە پاڵپشتى دەکرێت و لە شەڕی سووریادا بوونیان هەیە. ئەو لیوایە کە پێکهاتەکەى لە ئەفغانییە پەنابەرەکانى نێو خاکی کۆمارى ئیسلامی ئێرانە، لەنێو خاکەکانى سووریا لە سنوورى دەسەڵاتەکانى دیمەشقدا بڵاوەیان پێ کراوە، بۆ ئەوەى بەرگرى لەو ڕژێمە بکەن.

لەلایەن خۆیەوە تۆبایس شنایدەر، ئامادەکارى ڕاپۆرتەکە کە ناوونیشانى "لیواى فاتمیون... جەنگاوەرە ئەفغانییەکانى شەڕى ناوخۆی سووریا" بووە، لە لایەن پەیمانگەى توێژینەوەى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست بڵاو کراوەتەوە تێدا "باس لەمێژوو و پێکهاتەى ئەو لێوایە دەکات"، هەروەها ڕۆڵیان لەشەڕى ناوخۆیی سووریا. جگە لەوانەش توێژینەوەکە باس لە کاریگەرییەکانى ئەو شەڕە و کاریگەرى لەسەر ململانێی نەتەوەی هەزارەو شێعە ئەفغانییەکانى ئێران دەکات، کە سنوورى جوگرافی وڵاتەکەى خۆیان بەزاندووە.

یەکێک لەو خاڵە گرنگانەى توێژینەوەکە باسى لێوە دەکات " ۆنیەتى پێکهێنانى ئەو لیوایە بووە، کە لە ژمارەیەک هاووڵاتى هەزارە و شێعەکانى ئەفغانستان کە لە ئێران نیشتەجێن، پێک هاتووە"، بەتایبەت ئەو پەنابەرانەى لە کاتى جەنگی ناوخۆیی ئەفغانستان و شەڕى عێراق و ئێران وڵاتەکەیان خۆیان جێ هێشت و لەئێران نیشتەجێ بوون، تەنانەت ئێستا بوونەتە بەشێک لە سوپاى پاسدارانی ڕژێمی تارانیش.

 

سەرەتاییەکانى دروستبوون:

فاتمییەکان وەک بەشێک لە سوپاى قودسى کۆمارى ئیسلامى

فاتمییەکان وەک بەشێک لە سوپاى قودسى کۆمارى ئیسلامى

 

لیواى فاتیمون، لە ڕێگەى تێکەڵبوونى هەردوو لیواى ئەبی زەر، کە کاتى خۆى بەشداریی شەڕى عێراق ـ ئێرانی دەکرد، لەگەڵ هێزی موجاهیدینەکانى ئەفغان بە سەرپەرشتى سوپاى پاسداران، لە ساڵى ٢٠١٥ دروست بوون.

لە ڕاپۆرتێکى خۆیدا ڕۆژنامەى (کەیهان)ـى ئێرانى لە بارەى چۆنیەتى دروستبوونى ئەو لیوایە دەنووسێت "سەرەتا گرووپێکى بچووک و ناجێگیر بوون و، لە کۆمەڵێک خۆبەخش بەناوى فەیلقی محەمەد بوون و، بەشدارییان لەشەڕى هەشت ساڵەى ئێران ـ عێراق دەکرد". لە نەوەتەکانى سەدەى ڕابردووش دووبارە گەڕانەوە ئەفغانستان و دژى بزوتنەوەى تاڵیبان دەجەنگان، بەڵام دواتر خۆیان هەڵوەشاندەوە.

بەڵام لە ترسی ڕاوەدوونانى حکومەتى کابۆل، دووبارە دەگەڕێنەوە نێو ئێران و، لە شارى مەشهدی ئێرانی خۆیان ڕێک دەخەنەوە و، لە سەرەتاى سەرهەڵدانى قەیرانەکانى سووریا لە ٢٠١١ ئەو هێزەیە بەرابەرایەتى عەلى ڕەزا تەوسلی، بەرەو دیمەشق دەچێت و بە گووتەى خۆیان بەرگرى لە "مەزارى زەینەب" لە پایتەختى ئەو وڵاتە دەکەن.

پەیمانگەى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست لەسەر زارى محەمەد حەسەن حوسێنى، یەکێک لە سەرکردەکانى ئەو لیوایە بڵاوی کردووەتەوە کە پێش کوژرانى ئاشکراى کردووە "ژمارەى ئەندامانى لیواى فاتیمون لە سنوورى ١٢ بۆ ١٤ هەزار جەنگاوەر دەبن".

ئەحمەد شوجاع، سەرنووسەرى گۆڤارى (تێڕوانین بۆ سیاسەتى گشتى جۆرج تاون)، بڵاوی کردووەتەوە "پاڵنەرى ئەفغانییەکان لە بەشدارییکردنیان لەشەڕی سووریا ئایدەلۆژی ـ داراییە، کە سەرکێشییەکى لەخۆ گرتووە، بۆیەش پارە هەمیشە لەسەر مێزەکان بووە". پێشی وا بوو "گفتوگۆکردن لەسەر فاتیمون لە لایەن میدیاییەکانەوە قەبە کراوە، چونکە زانیاریی لەسەر ئەو گرووپە زۆر کەمن"، دەشڵێت "دەبێت ئەو پرسە لە چوارچێوەى ڕەوشە هەستیارەکەى ئێستاى ئەفغانستان تەماشا بکرێت، نوێنەکردنەوەى موڵەتى مانەوەى ئەو پەنابەرانەش لەلایەن حکومەتى تارانەوە، وەک کاغەزی فشار دژیان بە کار دەهێنرێت، بۆ ئەوەى ملکەچى داواکارییەکانى ئەو ڕژێمە بن".

شوجاع جەخت لەوەش دەکاتەوە "تێکەڵکردنەوەى ئەندامانى لیواى فاتیمون، بە کۆمەڵگەى ئەفغانی، پەیوەستە بە هەژارییەوە، چونکە ئەوان بۆ وەرگرتنى پارە دووبارە دەچنە فاتمییەکان زۆرترین کوژراویان بووە لە سوریا

فاتمییەکان زۆرترین کوژراویان بووە لە سوریا

 

نێو ئەو هێزە میلیشیاییە". ئارین شەریفی، توێژەرو سەرۆکى پێشووى بەشى هەڵسەنگانى هەڕەشەکانى نووسینگەى ئەنجوومەنى ئاسایشى نەتەوەیی ئەفغانستان ئاشکراى کردووە "لە ساڵى ٢٠١٧ نزیکەى ١٤ بۆ ٢١ هەزار ئەفغانی، بەشدارییان لە شەڕى سووریا، عێراق و یەمەن کردووە".

ئەو پڕۆسەیەش بە هەڕەشەیەکى گەورەى مرۆیی هەڵگرانى ناسنامەى ئەفغانی لە قەڵەم داوە، بەتایبەت نیشتەجێبووەکانى نێو ئێران، سووریشە لەوەى "گەڕانەوەیان بۆ نێوخۆی وڵاتەکەیان دەبێتە خاڵێک بۆ بەشداریپێکردنیان لە هەر ململانییەکى ناوخۆیی، چونکە ئەوانە سەربازی بە ئایدەلۆژیکراون".

 

فاتیمونە دەربازبوو و هەڵاتووەکان:

 

 

بەشێکى دیکەى توێژینەوەى پەیمانگەکەى واشنتۆن پشتى بە ژمارەیەک چاوپێکەوتن بەستووە کە بە (فاتیمونە دەربازبوو و هەڵاتووەکان) وەسف کردووە، کە لە لایەن ڕۆژنامەنووسان و چالاکڤانانى مافی مرۆڤەوە بڵاو کراوەتەوە "وێنەیەکى خراپی پڕۆسەى ناونووسکردن و وەرگرتن، هەروەها ژیان و خزمەتکردن لەو لیوایە نیشان داوە، کە بە ڕووکەش بەخۆبەخشى دەردەکەوێت".

مووچەى هەر کارمەندێکیش لە سنوورى ٤٥٠ بۆ ٨٠٠ دۆلار دەبێت لەلایەن ئەوانەوە خەرج دەکرێت کە بە گەڕیان خستوون، لەنێو ئێرانیشدا ئەوانەى هیچ بەڵگەنامەیەکى فەرمییان نییە پێشنیارى کارکردن لەنێو لیوای فاتیمون دەخرێتە پێش، بەتایبەت ئەوانەى لە گرتووخانەکان و دەربەدەر کراون، بەڵام ئاژانسى تەسنیمی سوپاى پاسداران لەسەر زارى مەحمەد عەلى فەلەکی، سەرکردەیەکى لیواى فاتیمونى ئێرانییە بڵاوی کردەوە "ئێمە لەئێران بە چاوێکى تۆمەتبار و قاچاخچیی ماددە هۆشبەرەکان و کرێکارانى بیناسازی سەیری ئەفغانییەکان دەکەین، بەڵام قوربانیدانى ٢.٥ ملیۆن ئەفغانی لە نێوخۆی کۆمارى ئیسلامی، بۆ ئێمە شایستەى تێڕوانینێکى ئەرێنییە".

هەر کارمەندێکیش پەیوەندیی بە لیواى فاتیمون بکات، بە لایەنى کەمەوە لە دوو هەفتە بۆ چوار هەفتە ڕاهێنانێکى سەرەتایی دەبینێت، دواتر لەلایەن سوپاى پاسدارانەوە، لەسەر نۆ سەربازگە دابەش دەکرێت بۆ ئەوەى قۆناغەکانى دواتر دەست پێ بکات. ئەوانەشى لە سووریا گەڕانەوە، باسى زیانە گەورەکانیان کردووە و، هۆکارەکەشیان بۆ ئامادەنەبوونى دەروونی و تەکتیکی کادیراەکانیان گەڕاندووەتەوە کە راستەوخۆ ڕەوانەى بەرەکانى پێشەوەى شەڕەکان کران، بەتایبەت لەشەڕى بەرەنگاربوونەوتەى داعش.

پەیمانگەکەى ئەمەریکا دووپاتی دەکاتەوە "ژمارەى قوربانیانى لیواى فاتیمون لەساڵى ٢٠١٦ و ٢٠١٧ لەو دوو ساڵە مانگانە ٤٥ کوژراو بووە". هاوکات بامیلا کۆنسابڵ، پەیامنێرى واشنتۆن پۆستى ئەمەریکا لە تەمموز (خەرمانان)ى ٢٠١٨ دیداری لەگەڵ ژمارەیەکى زۆرى گەڕاوانى سووریا کردووە، کە ئێستا دەیانەوێت ژیانێکى ئاسایی لە ئەفغانستان بەسەر بەرن، بەڵام بەشێکى دیکەیان بە هۆى کێشەى داراییەوە بەردەوامییان بە کارەکانیان لە نێو لیواى فاتیمون داوە، بۆ ئەوەى دووبارە بگەرێنەوە سووریا.