Skip to main content

١٧ ڕۆژ خۆپێشاندانى بەردەوامى کرێکاران

١٧ ڕۆژ خۆپێشاندانى بەردەوامى کرێکاران
کارگەى شەکرى حەوت تەپە مایەپووچ بووە بەڵام کۆمارى ئیسلامى لە ترسى پەرەسەندنى ناڕەزایەتى ڕایناگەیێنێت
posted onNovember 21, 2018
nocomment

 

لە حەڤدەمین ڕۆژی خۆپیشاندانی کرێکارانی حەوت تەپە سەبارەت بە مووچەخوراوەکانیان و بە کەرتی تایبەتکردنەوەی ئەم کۆمپانیایە ، نەک لەلایەن بەرپرسانەوە وڵام و پێداچوونەوەی بەدوادا نەبووە بەڵکوو چەندین کەس لەو کرێکارانەش کە یەکێکیان ئیسماعیل بەخشی نوێنەری کرێکارانی حەوت تەپەیە، زیندانی کراوە.

 

بە وتەی یەکێک لە نوێنەرانی کرێکارانی حەوت تەپە "هەر بەڵێنییەک کە لەلایەن بەرپرسانەوە پێمان دراوە تا ئێستا درۆ بووە . تەنیا کەسێک کە دەبێ وڵامدەر بێت سوڵتانی شەکر مەکاریمی شیرازییە، کەسێک کە ساڵەهایە خۆی لێ گێلی داوە و ناڕەزایەتی کرێکاران نابینێ و هەنگاوێکی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ئێمە هەڵنەگرتووە".

لەلایەکی دیکەوە دوای  بە کەرتی تایبەتکردنی کۆمپانیای حەوت تەپە، کێشەی کرێکاران دووهێندە بووەوە و ئاکامەکەی بە شێوەیەکی بەربڵاو داوێنی بەرەی نوێشی گرتەوە. بەوتەی یەکێک لە کرێکاران "ئەم کۆمپانیایە کە لە ساڵی ۱۳۷۰ و لەلایەن هاشمی ڕەفسەنجانییەوە ڕێگەپێدانى درایێ، بەرە بەرە ئەو یاسایانە کە لەپێناوی دامەزراندنی کرێکارانی خۆماڵی بوو گۆڕانیان بەسەردا هات، بۆ وێنە ئەو یاسایە کە بەدوای خانەنشینی کرێکارێک کوڕەکەی جێنشینی دەبوو گۆڕدراو منداڵانمان ئاوارەی شارانی دیکە بوون".

تاقمێک لە کرێکارانی حەوت تەپە جیا لە چارەسەرکردنی نادادپەروەری و مووچەخوراوەکانیان، خوازیاری ئەوەن کە خاوەنداری کۆمپانیا لە کەرتی تایبەتەوە بدرێتەوە حوکومەت و بە شێوەی ئەنجوومەن بەڕێوە ببرێت".

بەڵام چەند کەس لە کرێکاران بە تۆڕى میدایی ئاڤاتوودەییان گوت "دەوڵەت بەهۆی ترس لە پەرەسەندنی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان، ناوێرێ بەشێوەی فەرمی مایەپووچی کۆمپانیای حەوت تەپە ڕابگەینێ و لەجیاتی ئەوە هەوڵ دەدات خەڵک بە بەڵێنی درۆ و بێ بنەما هان بدا بۆ گەڕانەوەی سەر کارەکەیان، چونکە بە دانپێدانانی مایەپووچی و نەدانی مووچەی کرێکاران، شارانیتری خووزستانیش پەیوەست دەبن بەم ئاڵۆزییەوە و ئەگەری پەرەسەندنی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی کرێکاران  بۆ هەموو شارانی ئێران زۆر لەسەرەوە دەبێت.

بەڵام ئێستا دوای حەڤدە ڕۆژ لە خۆپیشاندانی بەردەوامی کرێکاران، ئەوشتەی کە زیاتر سەرنجەکان بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت گۆڕدرانی دروشمەکانە لە مافە سەرەکی و ڕەواکانیان بۆ دروشمی ئازادی کرێکارانی زیندانی. ئەمەش نیشاندەری ئەوەیە کە دەسەڵات نایەوێ ددان بە مافی کرێکاراندا بنێت، کرێکارانێک کە بەس خوازیاری مافی ڕەوای خۆیانن و ئێستاش بە وتەی پارێزگاری خوزستان بەتاوانی خۆپیشاندانی نایاسایی زیندانی کراون، بەڵام نەگوتراوە ئایا پێشلکردنی مافی کرێکارانیش یاساییە یان نا؟!