Skip to main content

چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریە: تورکیە ١٧ هەزار چەکداری بەکرێگیراوی ناردووە بۆ لیبیا

چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریە: تورکیە ١٧ هەزار چەکداری بەکرێگیراوی ناردووە بۆ لیبیا
AvaToday caption
posted onAugust 3, 2020
nocomment

چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریە ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی گەلاوێژ ڕایگەیاند ژمارەی ئەو چەکدارە بەکرێگیراوانەی کە تورکیە لە سوریەوە بۆ لیبی بەڕێکردنوو گەیشتە ١٧هەزار کەس.
لەو ژمارەیە ٣٥ۆ کەسیان منداڵ و خوار تەمەنی ١٨ ساڵن.

 

چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریە جەختی لەوە کردەوە کە دەوڵەتی تورکیە درێژە دەدات بە گوێزتنەوەی بەکرێگیراوو کەسانی تووندئاژۆ لە سوریەوە بۆ لیبی بە مەبەستی شەڕ کردن لە دژی هێزەکانی خەلیفە خەفتەر.
ئەو دامەزراوەی ی تایبەت بە مافەکانی مرۆڤ گووتی ئانکارا هەوڵی کۆکردنەوەی زیاتری هێزە تووندئاژۆکان دەداکت بۆ ئەوەی لە بنکە سەربازیەکانی دا ڕاهێنانی سەربازیان پێبکات و ڕەوانەی لیبیان بکات.

چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریە لە درێژەدا گووتویەتی: ژمارەی ئەو چەکدارە تووندڕەوانەی لە سوریەوە بەرەو لیبی نێردراون ١٠ هەزار کەسە کە لەو ژمارەیە ٢٥٠٠ کەسیان هەڵگری ڕەگەزنامەی وڵاتی تونسن.

بە گووتەی ئەو دامەزراوە، تورکیە کۆمەڵێک گرووپی نوێی بۆ شەڕی لیبی ناردووە. بەتایبەت سەدان کەسی سوری کە بەهۆی شەڕەکانی سوریە ئاوارەی تورکیە بوون و پەنایان بۆ ئەو وڵاتە بردووە.
ئەوە لە کاتێکدایە ٦ هەزار سوریە دوای کۆتاییهاتنی ڕێککەوتنەکانیان لە لیبیەوە بۆ سوریە گەڕاونەتەوە.

لە هەمان کاتدا، سەرتیپ خالید ئەلمەحجوب یەکێک لە فەرماندە دیارەکانی ئەرتەشی نەتەوەیی لیبی، ڕۆژی شەممە هۆشداری بە تورکیە دا کە هەر جۆرە پێشرەوییەک بەرەو پێگەکانی ئەرتەشی نەتەوەیی لیبی بە خەستی بۆردومان دەکرێت.

ئەو ژنراڵە دیارەی ئەرتەشی لیبی جارێکی دیکە جەختی لە گەڵاڵەی قاهیرە وەک باشترین ڕێگە چارە بۆ ڕەوتی دانوستانەکانی ئاشتی لیبی کردەوە.