Skip to main content

هاوکارە گەمارۆلەسەرەکانی قاسم سولەیمانی کێن؟

هاوکارە گەمارۆلەسەرەکانی قاسم سولەیمانی کێن؟
ئەمریکا، گەمارۆى خستە سەر چەندین هاوکارى قاسم سولەیمانى لە عێراق و لوبنان.
posted onNovember 17, 2018
nocomment

 

ئۆفاک ـى ناوەندی کۆنترۆڵی داراییە دەرەکییەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا گەمارۆی خستە سەر چوار سەرکردەی گرووپی تیرۆریستی حیزبووڵای لوبنانی کە لە ژێر بڕیاڕی قاسم سولەیمانی فەرماندەی سوپای قودسی ئێران دەجوڵێنەوە.

 

ئەو کەسانە کە لە لایەن ئۆفاک "بە تیرۆریستی نێونەتەوەیی دەناسران"، کاری کۆ کردنەوەی زانیاری، چالاکی و ماڵییان لە عێراق ئەنجام داوە. ئەلعەرەبیە ٢٥ی گەڵاڕێزان نێوی ئەو کەسانەی لە زمان ئۆفاکەوە ئاوا ئاشکرا کرد:

ـ مۆحسێن عوبەید الزەیدی

ـ یۆسف هاشم

ـ عەدنان حوسێن کەوسەرانی

ـ محەمەد عەبدوالهادی

 لە درێژەدا ئەوەشی نووسیوە کە ئۆفاک لەسەر بنەمای بڕیاڕی جێبەجێکردنى  ١٣٢٢٤، کە تیرۆریستان و ئەو کەسانەی پشتگیری تیرۆریستان و چالاکی تیرۆریستی دەکەن، دەکاتە ئامانج و وێڕای ئەوەی بە "تیرۆریستی نێونەتەوەیی" دەیانناسێنێت گەمارۆیان دەخاتە سەر.

 

حیزبوڵا، عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناسەقامگیر دەکات

حیزبوڵاى لوبنان کە لە ڕووى سەربازییەوە لە بن دەستى سولەیمانیدایە، ئێستا خراوەتە گەمارۆکانى ئەمریکاوە

حیزبوڵاى لوبنان کە لە ڕووى سەربازییەوە لە بن دەستى سولەیمانیدایە، ئێستا خراوەتە گەمارۆکانى ئەمریکاوە

 

لە ڕاگەیێندراوەکەی ئۆفاکدا هاتووە کە "حیزبوڵا باسکی تیرۆریستی ڕژیمی ئێرانە و هەوڵ دەدات سەروەری سیاسی لە عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لاواز بکات".

سێگاڵ مندلکێر ڕایەداری گشتی بەشی خەبات لە دژی تیرۆریزم لە وەزارەتی خەزێنەداری وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا گووتى "ئێمە ئەو باسکە تیرۆریستییانەی هاوشێوەی ئەلزەیدی کە نەوتیان بۆ ئێران قاچاغ دەکرد، پارەیان بۆ حیزبووڵا کۆ دەکردەوە و بە وەکالەت لە لایەن قاسم سولەیمانی و سوپای پاسدارانەوە میلیشیای سەربازییان دەنارد بۆ سووریە دەکەینە ئامانج".

مندلکێر لە درێژەی قسەکانیدا گووتی "کارە هاوئاهەنگەکانی وەزارەتی خەزێنەداری بۆ ناکام هێشتنەوەی حیزبووڵای لوبنان لە پێناو سپیکردنەوەی پارە لە عێراق و کەڵکی خراپوەرگرتن لەو وڵاتە، کڕینی چەکوچۆڵ، پەروەردەکردنی میلیشیاکان و کۆکردنەوەی زانیاری ئیتلاعاتی بۆ هاوکاریکردنی ڕژیمی ئێران ئەنجام دەدرێن".

وەزاڕەتی خەزێنەداری ئەمریکا جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە دەوڵەتی ترامپ بە شێوەیەکی جددی هەرکەسێک کاری بازرگانی لەگەڵ حیزبوڵا و تۆڕە نێودەوڵەتییەکانی پشتیوانی لە حیزبووڵا بکات لەسەر بنەمای یاسای "یاساغکردنی دابینکردنی ماڵی نێونەتەوەیی حیزبووڵا" سزا دەدات.

شایانی باسە یاسای "یاساغکردنی پشتیوانی ماڵی نێونەتەوەیی لە حیزبووڵا" لە سێی گەڵاڕێزانى ٩٧دا پەسەند کاوە. ئەو یاسایە هەوڵەکانی دەوڵەتی ئەمریکا بۆ پشتیوانی سیستەمی ماڵی نێودەوڵەتی لە ڕێگەی بە ئامانجگرتنی پشتیوانانی حیزبووڵا، تۆڕە ماڵییە نێودەوڵەتییەکانی ئەو ڕێکخڕاوە و هەموو ئەو هێز و لایەنانەی کە لە ئاستی جیهاندا ئاسانکاری بۆ حیزبوڵا دەکەن، بەهێزتر دەکات.

 

گەمارۆی تایبەت لەسەر حیزبووڵاى باسکی تیرۆریستی ئێران

حیزبوڵاى لوبنان وەک باڵێکى تیرۆریستى کۆمارى ئیسلامى هەژمار دەکرێت

حیزبوڵاى لوبنان وەک باڵێکى تیرۆریستى کۆمارى ئیسلامى هەژمار دەکرێت

 

گەمارۆکانی ئەو دواییە بە شێوەیەکی تایبەت ئەو کەسانە دەکاتە ئامانج کە هەوڵەکانی حیزبووڵا بۆ ناسەقامگیرکردنی عێراق بەڕیوە دەبەن. ئەو بڕیاڕەی وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا قوڵایی مەترسیداربوونی کارەکانی حیزبووڵا وەک باسکی تیرۆریستی نەهێنی کۆماری ئیسلامی ئاشکرا دەکات. لە لایەکی دیکە ئەو گەمارۆیانە تەواوکەری گەمارۆ نەوتی و ماڵییەکانە لە دژی ئێران کە لە ١٣ی گەڵاڕێزانەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هەوڵە تێکدەرانەکانی ئێران خراونەتە بواری جێبەجێکردنەوە. ئۆفاک لەسەر بنەمای ئەو کۆمەڵە گەمارۆیە ٧٠٠ کەس، فرۆکە و پاپۆڕی ئێرانی خستە نێو لیستی گەمارۆکان.

گەمارۆکان ئەوە کەسانەی سەر بە حیزبووڵایان گرتووەتەوە و  هەموو جۆرە ئاڵوگۆڕێکی بازرگانی، ماڵی، کردنەوەی حیساب لە هەر دامەزراوەیەکی ماڵی دەرەکی کە بە قازانجی حیزبووڵا بێت، لێیان یاساغ کراوە. هەموو حیساب و داراییەکانی ئەو کەسانە لەسەر بنەمای بڕیاڕی دادگای ئەمریکا دەستیان بەسەردا گیراوە و بازەرگانی شارۆمەندانی وڵاتی ئەمریکا لەگەڵ ئەو کەسانە یاساغ کراوە.

 

شبل ئەلزەیدی کێیە؟

ئەلزبەیدی وەک نوێنەری قاسم سولەیمانی، فەرماندەری سوپای قودسی کۆماری ئیسلامی لە عێراقدا کار دەکات و ئێستا بەرپرسایەتی گوردانی ئیمام عەلی لە عێراقدا لەسەر شانی ئەوە.

ڕاگەیێندراوەکەی وەزارەتی خەزینەداری ئەمریکا ئاشکرای کردووە کە ئەلزەیدی ڕۆڵی هاوئاهەنگکردنی پێوەندییەکانی سوپای پاسداران و گرووپە چەکدارە تائیفییەکانی لە عێراقدا لەسەر شانە و بە نوێنەرایەتی لە قاسم سولەیمانی کاری ئاسانکاری سەرمایەدانان لە عێراقدا دەکات. قاسم سولەیمانی لە ١١ی ئۆکتۆبەری ٢٠١١ لە لایەن ئۆفاکەوە خراوەتە نێو لیستەی تیرۆرەوە.

ئەلزەیدی هەروەها قاچاغکردنی نەوت لە ئێران و ناردنی بۆ سووریە بۆ پشتیوانیکردن لە بەشار ئەسەد لە لایەن سووپای پاسدارانەوە ئاسان کردووەتەوە. ناوبراو میلیشیا عێراقییەکانی لەسەر داخوازی سوپای پاسداران و بە هاوکاری حیزبووڵا دەنارد بۆ سووریە.

ئۆفاک ڕایگەیاندووە ئەلزەیدی پێوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ سەرکردەکانی حیزبووڵا بە تایبەت ئەدهەم تەباجە بەرپرسی بەشی ماڵی حیزبووڵا هەیە و ئەو پێوەندییە بە ئاراستەی پشتیوانیکردنە لە کۆمپانیاکانی حیزبووڵا لە عێراقدا و ئاسانکاری هێنان و بردنی پارەى حیزبووڵا بۆ سەرمایەدانان لە وڵاتەدا. ئەلزەیدی هەروەها بە پشتیوانی دەسەڵاتدارانی پلەبەرزی عێراقی پارەیەکى زۆری بە ئامانجی بەشداریکردنی حیزبوڵا لە شەڕی نێوخۆیی سوریەدا ناردووە بۆ لوبنان.

هەروەها ئەلزەیدی پارەیەکى زۆری خستۆتە دەستی تەباجە و هەروەها هاوکاری محەمەد ئەلموختار ئەلکلاسی کردووە کە ئەویش لە لیستەی گەمارۆکانی ئەمریکادایە. یەکێک لە کارەکانی ئەلزەیدی ئاسانکاری بووە بۆ ناردنی پارەى کاش لە عێراقەوە بۆ لوبنان. ناوەندی چاوەدێری داراییە دەرەکییەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، پێشتر لە ڕێکەوتی ٦ گەلاوێژی ١٣٩٥ی هەتاوی، ئەدهەم تەباجەی وەک نوێنەری حیزبوڵا ناساندبوو و بە هۆکاری پەیوەندی ڕاستەخۆی ناوبراو بە دەسەڵاتدارانی ئەو گرووپە تیرۆریستییە و هەڵسوڕاندنی داراییەکانیان، خستبوونی نێو لیستەی تیرۆرەوە.

شبل ئەلزەیدی خاوەن پشک و دامەزرێنەری کۆمپانیای S.A.R.L کە لە ژێر ناوی کەرسەی شۆردنەوەدا کار دەکات. ئەو کۆمپانیایە کە ئەلزەیدی بەرێوەی دەبات لە ڕۆژی  ٢٠ی بەفرانباری ساڵی ٢٠١٦ لە لایەن ئۆفاکەوە گەمارۆی خراوەتە سەر.

 

یۆسف هاشم کێیە؟

ناوەندی گشتی بەڕێوەبردنی داراییەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەروەها کەسێکی دیکەشی بە نێوی یۆسف هاشم بە هۆی دەستبوون لە چالاکییەکانی حیزبووڵا لە عێراقدا خستۆتە لیستەی گەمارۆکانەوە. ناوبراو بەرپرسی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی حیزبوڵا لە عیراقدا بوو. هاشم سەرپەرستی پێوەندییەکانی حیزبووڵای لەگەڵ گرووپە چەکدارەکانی نێو عێراقدا دەکرد و هەروەها سەرپەرستی ناردنی چەک و چۆڵی بۆ میلیشیاکانی سوریە کردووە.

 

عەدنان کەوسەرانی کێیە؟

 

کەوسەرانی بە هۆکاری ناردنی هاوکاری ماڵی و کەرەسەی تەکنیکی بۆ میلیشیاکانی حیزبوڵای لووبنان تاوانبارە و لە ڕیزی تیرۆریستە نێونەتەوەییەکاندا جێی گرتووە.

کەوسەرانی کارئاسانی کردووە بۆ کاروباری بازرگانی حیزبووڵا لە عێراقدا و بەشداری کردووە لە دانیشتنی سەرکردەکانی گرووپە میلیشیاکانی عێراق. ناوبراو لە ڕیگەی برا گەورەکەی محەمەد کەوسەرانی کە یەکێک لە ئەندامانی حیزبووڵایە و لە مانگی گەڵاڕێزانى ساڵی ٩٤ی هەتاوییەوە لە لیستی گەمارۆکانی ئۆفاکدایە، هەوڵیدا سەرچاوەیەکی بەهێزی ماڵی بخاتە بەردەستی حیزبوڵای لوبنانی.

عەدنان حوسێن کەوسەرانی پەروەردە، سەرچاوەی ماڵی، پشتیوانی سیاسی و لۆجستیکی بۆ گرووپە تایفییەکانی عیراق دابین کردبوو. لە ساڵی ٢٠١٦دا ڕێککەوتنێکی بە ئامانجی فرۆشتنی چەک بە ئامانجی کۆکردنەوەی پارە بۆ میلیشیاکانی حیزبووڵای لوبنانی بردبووە.

 

موحەمەد عەبدوالهادی فەرحات کێیە؟

فەرحات بە هۆی ڕۆڵی ڕاوێژکاری کە لە بەڕیوەبڕدنی گرووپە میلیشیاکانی عێراق بە نوێنەرایەتی حیزبوڵا لەسەر شانی بوو لە لایەن ئۆفاکەوە گەمارۆی خرابوو سەر.

لە ساڵی ٢٠١٧ فەرحات ئەرکدار کراوە کە کاری کۆکردنەوەی زانیاری لە عێراقدا بکات و ڕاپۆڕتی کارەکانی بنێرێتەوە بۆ دەسەڵاتدارانی پلەبەرزی حیزبوڵلا  و کۆماری ئیسلامی. هەروەها ڕۆڵی هەبووە لە شرۆڤەکردنی دۆخی ئەمنی عێراق و دانەوەی ڕاپۆڕت سەبارەت بە دۆخی ئەو وڵاتە بە حیزبوڵای لوبنان و تیرۆریستەکانی سوپای قودسی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران.