Skip to main content

شپیگل: مادەی هۆشبەر زۆرەکە لە بەندەرێکی ژێر دەسەڵاتی ئێرانەوە بۆ ئیتالیا نێردراوە

شپیگل: مادەی هۆشبەر زۆرەکە لە بەندەرێکی ژێر دەسەڵاتی ئێرانەوە بۆ ئیتالیا نێردراوە
AvaToday caption
posted onJuly 6, 2020
nocomment

ئێران بە هاوکاری داعش خەریکی بازرگانی مادەی هۆشبەرە و بە ناردنی مادەی هۆشبەر بۆ ئەوروپا دەیهەوێ قەرەبووی گەمارۆ ئابوورییە جیهانییەکانی سەر وڵاتەکەی بکاتەوە.

 

چەند ڕۆژ پێش ئێستا ئیتالیا رایگەیاند بارێکی ١٤ تۆنی مادەی هۆشبەری ئامفتامینی دەست بە سەردا گرت کە لە لایەن هێزەکانی داعش لە سوریە بەرهەم هێندرابوو. شپیگل لە بارەی بارە دەستبەسەرگیراوەکە نووسیویەتی: ئەو بەندەرە لە سوریە لە دەستی ئێران دایە و نزیکانی بەشار ئەسەد ئەو مادە هۆشبەرەیان بەرهەم هێناوە.

پۆلیسی ئیتالیا سێ ڕۆژ پێش بڵاوی کردەوە ١٤ تۆن مادەی هۆشبەری ئامفتامین-ی دیتووەتەوە و دەستی بە سەردا گرتووە. لە ڕاپۆرتەکەدا پشکێنەرانی گومرگی ئیتالیا گووتبوویان ئەو مادە هۆشبەرە لە سوریە و لە لایەن گرووپی تیرۆریستی داعشەوە بۆ دابینکردنی تێچووی ماڵی چالاکییە تیرۆریستییەکانی بەرهەم هاتووە و بۆ بازاڕی نایاسایی ئەوروپا نێردراوە.

حەب و ئیتالیا

تۆڕی هەواڵدەری سیانان لەو بارەوە بڵاوی کردووەتەوە کە پۆلیسی ئیتالیا گوومانی چووەتە سەر سێ کەس و هەتا بەندەری سالرنۆ بە دوایانەوە بووە. لە درێژەی ئەم هەواڵە هاتووە بە زانیاری پێشوو لەو چالاکییەدا هێزەکانی پۆلیسی ئیتالیا توانیان دەست بەسەر چەندین ملیۆن حەبی ئامفتامین دابگرن.

مادە هۆشبەرە دەستبەسەرداگیراوەکە لە بەندەری سالرنۆ لە باشوری ڕۆژئاوای ئیتالیا لە سێ کانتینێر و لە چوارچیوەی ٨٥ ملیۆن حەب بە بەهای زیاتر لە ١ ملیار یۆرۆ لە سوریەوە بۆ ئیتالیا نێردرابوو. سەرۆکی گومرگی ئیتالیا ڕایگەیاندبوو ئەمە گەورەترین باری ئامفتامین ـە لە هەموو جیهان کە دەستی بە سەردا گیراوە.

ئەو مادە هۆشبەرە بە شێوەیەک شاردرابووە کە هێزەکانی گومرگی ئیتالیا لە سەرەتادا بە تیشکی ئیکس-ش نەیانتوانیبوو پەى پێ بەرن.