ئەنجامی دوو تاقیکاری جیاواز لە ئەمریکا دەریدەخات کاریگەری دەرزی کۆڕۆنا لەسەر کۆمەڵێک مەیمون ئەرێنی بووە و جەستەی ئەو مەیمونانە بە درووستکردنی ئانتی بادی ڕووبەڕووی ئەو نەخۆشیە دەبێتەوە.
ئەنجامەکانی ئەو تاقیکاریە ڕۆژی چوارشەممە لە گۆڤاری زانستی ساینس بڵاو بووە. ئەو گۆڤارە بە پێشوازی لەو ئاکامەکانی ئەو توێژینەوە گووتویەتی: ئەو توێژینەوە لە دەستە توێژینەوانەیە کە دەریدەخات بونەری دەرەوەی ئینسانیش دەتوانن لە بەرابەر ڤایروسی کۆڕۆنا، ئانتی بادی خۆپاراستن بەرهەمبێنن.
لەو توێژینەوە نوێیەدا کە لە ناوەندی" بیدمیس" لە ناوەندی پزیشکی زانستگای هاروارد بەڕێوەچووە، ٢٥ مەیمونی ماکاکی رزوس، سێ حەوتوو دوای لێدانی دەرزی کۆڕۆنا هەڵگری ڤایروسەکە بوون. ئەوەی دیترا دەریخست ئەو مەیمونانە زۆر کەم یان هیچ نیشانەیەکیان لە خۆیان نیشان نەداوە. ئەوە بە مانای ئەوە دێت جەستەی ئەو مەیمونانە توانیویەتی لە بەرابەر نەخۆشی کۆڤید ١٩، پادتن درووست بکات.
دان باروچ، توێژەری ئەو ناوەندە کە دوو تاقیکاریەکەی ئەنجام داوە لە ڕاگەیەندراوێکدا گووتی: زانیاریە نوێیەکان ئەو باوەرە زیاتر دەکەن کە بتوانرێت دەرزی کۆڕۆنا درووست بکرێت.
ئێستا دەیان ناوەندی توێژینەوەیی لە جیهاندا سەرقاڵی درووستکردنی دەرمان بۆ ڤایروسی کۆڕۆنان. ئەنجامی ئەرێنی ئەو تاقیکاریانە لە سەر مەیمون لە کاتێکدا بڵاو دەبێتەوە کە ڕاگەیەندراوە دەرزی بەرهەمهاتوو لە ناوەندی توێژینەوەی ئاکسفۆرد لە قۆناغی تاقیکاری سەر ئاژەڵاندا شکەستی خواردووە.
بڵاو بوونەوەی ڤایروسی کۆڕۆنا لە جیهان تا ئێستا ٣ ملیۆن کەسی تووش کردووە و بەهۆیەوە زیاتر کە ٣٢٥ هەزار کەس گیانی خۆیان لە دەست داوە.