بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئەوروپا: ئێران خەریکى پەرەدانە بە سیستەمی مووشەکی بالستیکى هەڵگرتنی کڵاوەی ئەتۆمی

posted onDecember 7, 2019
noبۆچوون

سێ وڵاتی ئاڵمان، بەریتانیا و فەرانسە ڕۆژی چوارشەممە جارێکی دیکە کۆماری ئیسلامییان بەوە تاوانبار کرد هەوڵی پەرەپێدان بە سیستەمی مووشەکی بالستیک بە توانایی هەڵگرتنی کڵاوی ئەتۆمی دەدات.

دەمیرتاش رەتیکردەوە ئەرۆدغان لێبوردنی بۆ دەربکات

posted onDecember 5, 2019
noبۆچوون

شاندی پارتی کۆماری گەلی تورکیا ڕایگەیاند، لە زیندان سەردانی سەلاحەدین دەمیرتاش کاندیدی پێشووی سەرۆکایەتی تورکیایان کردووە و سەرباری ئەوەی دووچاری نەخۆشی مەترسیدار بووەتەوە، بەڵام رەتیکردووەتەوە لێبوردنی بۆ دەربکرێت

کۆبوونەوەی ناتۆ و پەیوەندییەکانی تورکیە و ئەو یەکیەتییە سەربازییە بەرەو کوێ دەڕوات؟

posted onDecember 3, 2019
noبۆچوون

لەندەن پایتەختی وڵاتی بەریتانیا، ڕۆژانی ١٢ و ١٣ سەرماوەز خانەخوێی کۆبوونەوەى سەرۆکى وڵاتانی ئەندامی ناتۆن کە تێشیدا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بەشدار دەبێت.

 

بکوژی لاوانى ڕاپەڕیوى مەریوان بناسن و تۆڵەیان لێ بکەنەوە

posted onDecember 3, 2019
noبۆچوون

لە کاتی خۆپێشاندانەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی مەریوان چەند مۆرەیەکی کورد ڕژیم کە لە کوردستان بە جاش ناسراون ڕۆلێکی گەورەیان هەبوو لە تەقەکردن و شەهیدکردنی لاوانی خۆپێشاندەری ئەو شارە.

نەتانیاهۆ بۆ ئەوروپیەکان: شەرمەزاریە بە قازانجی کۆماری  ئیسلامی بەشداری ئێنستێکس دەکەن

posted onDecember 2, 2019
noبۆچوون

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بنیامین نەتانیاهۆ بە کاردانەوە بە پێوەستبوونی شەش وڵاتی یەکیەتی ئەوروپا بە ئینستێکس ڕایگەیاند، شەرمەزاریە بۆ ئەو ولاتانە کە دەیانهەوێ لەگەڵ کۆماری ئیسلامی بازرگانی بکەن.

 

زارا محەمەدی دوای شەش مانگ دەستبەسەرکران بە بارمتەی قورس ئازاد کرا

posted onDecember 2, 2019
noبۆچوون

مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگی کۆمەڵایەتی نۆژین زارا محەمەدی ئەمڕۆ دووشەممە ١١ سەرماوەز بە دانانی بارمتەی قورسی ٧٠٠ ملیۆن تمەنی و دوای شەش مانگ دەستبەسەر کران ئازاد کرا.

ماتەمینى سەراسەرى بۆ ڕژاندنى خوێنی دەیان شەهید بە دەستى سوپا و حەشد

posted onNovember 30, 2019
noبۆچوون

لە پارێزگاکانی نەجەف و زیقار ڕۆژی شەممە ٩ سەرماوەز ماتەمینی گشتی بۆ ڕێزلێنان لە یاد و ناوی ئەو کەسانەی لە کاتی ناڕەزایەتیەکان گیانی خۆیان لە دەستداوە بەردەوامە.