بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئیتلاعات هەڕەشەی دەستدرێژی سێکسی و کووشتن لە بنەماڵەی قوربانیانی فڕۆکە ئۆکرانییەکە دەکات

ئیتلاعات هەڕەشەی دەستدرێژی سێکسی و کووشتن لە بنەماڵەی قوربانیانی فڕۆکە ئۆکرانییەکە دەکات
AvaToday caption
posted onMarch 2, 2020
noبۆچوون

 

جەواد سولەیمانی هاوسەری ئێلناز نەبیئی لە گیانلەدەستدراوانى ئەو فرۆکە ئۆکرانییەى کە لە لایەن سوپای پاسداران و بە فەرمانی خامنەیی بە مووشەک خرایە خوارەوە، ڕایگەیاندووە وەزارەتی ئیتلاعات و ئیتلاعاتی سوپا هەرەشەیان لێکردووە ئەگەر داوای مافی بنەماڵەی قوربانییەکان بکات بە تووندی ڕووبەڕووی دەبنەوە.

 

سولەیمانی لە ئێنستاگرامی خۆیدا نووسیویەتی:  هەڕەشە لە بنەماڵەی قوربانییەکان دەکەن بەهۆی داواکردنی داد و مافی خۆیان و دەیانبەنە ئیتلاعات و پێیان دەڵێن "ئەو شتەی کە بەرابەر باوکی پویا بەختیاری کردمان لەگەڵ ئێوەش دەیکەین" و هەڕەشەی دەستدرێژی سێکسی دەکەن و پێشمان دەڵێن "گەمژەی نەزانینە، ئیوە خەریکن پەلە دەکەن لە هەڵکەندنی قەبری خۆتان."

باوک و برای پویا بەختیاری پێشیان لێگیرابوو لە بەشداریکردنی ڕێوڕەسمی سەرەخۆشییەکە و ماوەیەک بەهۆی بەدواداچوون بۆ دۆسیەکەی لە گرتووخانە بوون.

سولەیمانی بە ئاماژەدان بەوەی وەزارەتی ئیتلاعات و ئیتلاعاتی سوپا لە ئەنجامدانی کاری قیزەون و پیسدا پێکەوە کێبەرکێ دەکەن نووسی: "بە زوویی سەبارەت بەو شتەی بەسەر بنەماڵەی یەکێک لە قوربانییەکان هات قسە دەکەم".

شایانی باسە سوپای پاسداران بە فەرمانی خامنەیی فرۆکەیەکی ئۆکرانییان لە مانگی ڕابردوودا خستە خوار و بە هۆیەوە ١٧٢ کەس کە دەبێ بە هەموو سرنشینەکانی فرۆکەکە گیانیان لە دەستدا. لە نێو کوژراوەکان ژن و منداڵ و چەندین کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەبوو.