بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

واشنتۆن پۆست باس لەو هێزە شاراوانە دەکات کە دەتوانن کۆماری ئیسلامی بڕووخێنن

واشنتۆن پۆست باس لەو هێزە شاراوانە دەکات کە دەتوانن کۆماری ئیسلامی بڕووخێنن
AvaToday caption
posted onFebruary 8, 2020
noبۆچوون

 

دەیوید ئیگنیچوس لە وتارێکدا لە ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست پێشبینی ئەوەی کردووە بزووتنەوەی چالاکی کرێکاری لە ئێران هۆکاری سەرەکی گۆڕانەی بنچینەییە کە دەتوانێ ببێت بە هۆی ڕووخانی ڕژیمی ئێران.

 

بە گووتەی نووسەری ئەو وتارە خوێنینترین تێکهەڵچوونەکان لە کاتی خۆپێشاندانەکانی مانگی گەڵاڕێزان لە شاری ماهشەهر بەڕێوەچوون کە تێێدا ناڕازیان و بە تایبەت کرێکارانی پترۆشیمی ڕژانە شەقامەکان و کۆماری ئیسلامی بە  دڕندانەترین شێوە و بە کەڵکوەرگرتن لە چەکی ئوتوماتیک و تانک سەرکوتی کردن.

بێهنام تاڵبڵو لێکۆڵەری سیاسی بە واشنگتۆن پۆستی گووتووە کۆماری ئیسلامی ترسی لە ناڕەزایەتی سازمان دراو هەیە و بە باشی ئەوە دەزانێ مانگرتنەکانی پیشەسازی نەوت هەولێکی پێویست بۆ ڕووخانی ڕژیمی شا بوو. مریەم معمار سادقی شارەزای یەکیەتی کرێکاریەکانی ئێران باسی لەوە کردووە چەشنێکی تایبەت لە هاوکاری و یەکتر بەهێزکردن لە نێوان مانگرتنە کرێکاریەکان و ناڕەزایەتیەکانی سەر شەقام بوونی هەیە.

نووسەری ئەو وتارە دەڵێ ئێران بە ئارامی بەرەو خاڵێ وەرچەرخانی خۆی دەچێت. شۆڕشی ١٩٧٩ و ڕێبەرانی کۆماری ئیسلامی خەریکە پیر دەبن و مەلاکان لە ناوخۆ و دەرەوەی ئێران لە رێگەی سوپای پاسداران دەسەڵاتیان بەڕێوە دەبەن بەڵام کاریزمای سوپای پاسداران لە مانگی ڕابردوودا بە کوژرانی قاسم سولەیمانی لە نێو چوو.

بە پێی پێشبینیەکانی ئەو نووسەرە ئاوسانی سیاسی لە ئێران بۆ ماوەیەکی درێژ درێژەی دەبێ بەڵام ئەو دیمەنە کە وەژا ڕژیمێک بۆ هەمیشە لە وەها وڵاتێکدا وەک خۆی بمێنێ زۆر دژوارە و بە بڕوای ئەو چینی کرێکار هۆکاری سەرەکی ڕووخانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی دەبێت.

نووسەر بابەتەی بەوە کۆتایی پێهێناوە و دەڵێ کاتێک دەبینن شەپۆلی ناڕەزایەتیەکان سەرەڕای سەرکوتی دڕندانە گەورەتر دەبنەوە ئەو کاتە ئەو ڕاستیە دەرک دەکەن ئەگەری زۆری ئێران بچێتە نێو قۆناغێکی نوێ.