بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئاڵبانی دەبێتە خانەخوێى موجاهیدینی خەڵق

ئاڵبانی دەبێتە خانەخوێى موجاهیدینی خەڵق
AvaToday caption
posted onJanuary 31, 2020
noبۆچوون

ئەدی ڕاما، سەرۆکوەزیرانی ئاڵبانی بەرگری لە جێگیربوونی ئەندامانی ڕێکخراوی موجاهیدینی خەڵق لە وڵاتەکەی کرد کە ڕێکخراوێکی دژبەری کۆماری ئیسلامییە.

 

ڕاما ڕۆژی چوارشەممە نۆی ڕێبەندان لە کۆنفرانسێکی هاوبەش لەگەڵ سکرتێری ناتۆ لە بڕۆکسێل بە ئاماژەدان بە هاوکاری ئالبانی بە یەهودییەکان دوای شەڕی جیهانی دووەم، خانەخوێی وڵاتەکەی بۆ ئەندامانی مەجاهیدینی خەلق بە بەشێک لە کلتوری ئینساندۆستی ئاڵبانی ناوبرد.

ناوبراو گووتی "ئاڵبانی قەبوڵی کردووە هەزاران کەس کە ژیانیان لە لایەن کۆماری ئیسلامی مەترسی خراوەتە سەر، لە وڵاتەکەی جێگیر بکات" و گووتیشی "ئەوە بەشێکە لەو شتەکەی کە ئێمەی پێ دەناسرێتەوە".

ئاڵبانی لە ماوەی چەند حەوتووی ڕابردوودا کەسی سێیەم و بەرپرسی فەرهەنگی کۆماری ئیسلامی لە وڵاتەکەی دەرکرد. ئەو وڵاتە ساڵێک لەوە پێش باڵیۆز و دیپلۆماتێکی کۆماری ئیسلامی دەرکردبوو. هەروەها لە مانگی گەڵاڕێزان پۆلیسی ئالبانی هەواڵی ئاشکراکردنی تۆڕێکی ملیشیایی سەر بە کۆماری ئیسلامی کە سەرقاڵی پلاندانان بوون بۆ هێرشکردنە سەر ئەندامانی موجاهدینی خەڵق ئاشکرا کردبوو.