بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ڕووسیە و چین ڕوونوێنى لە گەورەترین پڕۆژەی گازی دەکەن

ڕووسیە و چین ڕوونوێنى لە گەورەترین پڕۆژەی گازی دەکەن
AvaToday caption
posted onDecember 2, 2019
noبۆچوون

ڕووسیە ڕۆژی دووشەممە گەڵاڵەیەکی هەناردەی گاز ڕوونوێنی دەکات کە ڕۆڵی گەورەی هەیە لە بەهێزترکردنی پێگەی ڕووسیە وەک گەورەترین هەناردەکەری گاز لە جیهان. ڤلادمیر پوتین سەرکۆماری ڕووسیە و شی جی پینگ سەرکۆماری چین بڕیار وایە هێڵی گوێزتنەوەی گازی ڕووسیە لە سیبری بۆ چین لە پێوەندیەکی ڤیدیۆییدا ڕونوێنی لێبکەن. ئەوە یەکەمین هێڵی گوێزتنەوەی گازی ڕووسیە بۆ چینە.

 

سەرەڕای هەبوونی کێشە و ناکۆکی لە نیوان ڕوسیە و وڵاتانی ئەوروپایی  تا ئێستا کڕیارانی سەرەکی گازی ڕووسیە وڵاتانی ئەندام لە یەکیەتی ئەوروپا بوونە.  بڕیار وایە لە ماوەی چەند حەوتوی داهاتوودا  ڕووسیە ڕوونوێنی لە دوو گەڵاڵەی دیکەی گوێزتنەوەی گاز بۆ هەر کام لە وڵاتانی ئالمان و تورکیە بکات.

هێڵی گازی ڕووسیە بۆ چین کە بە " هیزی سیبری" ناسراوە دوو هەزار کیلۆمەترە و پێشبینی دەکرێت چین لە ماوەی ساڵەکانی ٢٠٢٢ هەتا ٢٠٢٣ ئەو پڕۆژەی تەواو بکات بۆ ئەوەی گازی هەناردەکراوی ڕووسیە لە شانگهای ببەستێتەوە.

لە یوچنگ جێگری وەزیری دەرەوەی چین ڕۆژی دووشەممە پڕۆژەی گوێزتنەوەی گازی ڕووسیەی بۆ وڵاتەکەی بە پڕۆژەی سەدە ناوبرد. ڤلادمیر پوتین ئەو گەڵاڵەی بە گەورەترین گەڵاڵەی ئاوەدانی جیهان ناوبرد.

کۆمپانیای نەوت و گازی گازپروم ساڵی ٢٠١٤ ڕێککەوتنێکی بۆ هەناردەی گاز لەگەڵ کۆمپانیای نەتەوەیی نەوتی چین واژۆ کرد کە بایەخی زیاتر لە ٤٠ ملیارد دۆلار مەزەندە کراوە. ئەو پڕۆژەیە ساڵی ٢٠١٤ واژۆکرا کە هاوکات بوو لەگەڵ کەمبوونەوەی ئاستی پێوەندیەکانی یەکیەتی ئەوروپا لەگەڵ مۆسکۆ لە پرسی داگیرکرانی کریمە لە لایەن ڕووسیە.

تێچووی درووستکردنی هێڵی گوێزتنەوەی گازی ڕووسیە بۆ چین ٥٥ ملیارد دۆلار مەزەندە کراوە و پێشبینی دەکرێت  ساڵانە ٣٨ میلیارد میتری چوارگۆشە گاز لەو هێڵەوە بۆ چین بگوێزرێتەوە کە دەکاتە ٩.٥ لەسەدی گازی بەکارهاتووی چین.