بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

دیموکراسی لە هۆنگ کۆنگ سەرکەوت

دیموکراسی لە هۆنگ کۆنگ سەرکەوت
AvaToday caption
posted onNovember 25, 2019
noبۆچوون

ئاکامی هەڵبژاردنەکانی هۆنگ کۆگ نیشانی دەدات لاینگرانی دیموکراسی توانیویانە لە کۆی ٤٥٢ کورسی ئەنجوومەنى ئەو شارە، ٣٩٠ کورسی بەدەست بێنن. بەو پێیە لاینگرانی دیموکراسی توانیان ٩٠ لەسەدی کورسییەکانی ئەنجوومەنى داهاتووی ئەو شارە بە دەست بێنن.

 

هەڵبژاردنی ئەنجوومەنى شاری هۆنگ کۆنگ لە کاتێکدا بەڕێوە چوو کە ئەو شارە لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوو شایەتی ناڕەزایەتی بەربڵاوی خەڵک دژی دەوڵەتی ناوچەیی هۆنگ کۆنگ بوو. زۆرینەی دەنگەکانی ئەنجوومەنى چین تا پێش ئەو هەڵبژاردنە لە دەستی لاینگرانی چیندا بوون.

ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنى شاری هۆنگ کۆنگ دۆڕانێکی قورس بوو بۆ کرم لری سەرۆکی دەوڵەتی ناوچەیی کە هیوادار بوو زۆرینەی خەڵکى بێدەنگی ئەم شارە دوای چەندین مانگ تووندوتیژی پشتیوانی لە پەکەین بکەن.

سەرۆکی دەوڵەتی ناوچەیی هۆنگ کۆنگ ڕۆژی دووشەممە وەک کاردانەوە لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنى شاری هۆنگ کۆنگ، گوتى دەوڵەتەکەی بەتەمایە زۆر سینگفراوان گوێ بداتە قسەی خەڵکی ئەو شارە.  زۆربەی لێکۆڵەران لەو بڕوایەدان ئەنجامی خۆپێشاندانەکانی هۆنگ کۆنگ پەیامێکی ڕوونی بۆ دەوڵەتی چین پێ بوو و ئەویش ئەوەیە کە هاووڵاتیانی هۆنگ کۆنگ پشتگیری لە ناڕەزایەتییەکانی چەند مانگی ڕابردوو دەکەن.

خۆپێشاندانی چەندین مانگەی هۆنگ کۆنگ سەرەتا دژی گەڵاڵەی ڕادەستکردنەوەی تاوانباران بە چین درووست بوو و دواتر بوو بە بزووتنەوەیەک دژی دەستێوەردانی پەکەین لە هۆنگ کۆنگ و بەرگری لە دیموکراسی. ئاستی بەشداری لە خۆپێشاندانەکانی ڕۆژی یەکشەمەی هۆنگ کۆنگ ٧١ لەسەد بوو کە لە هەڵبژاردنی ناوچەیی هۆنگ بە بێ وێنە بە ئەژمار دێت.

هۆنگ کۆنگ حەوت ملیۆن و پێنسەد هەزار کەسى لێ دەژین و لەو ڕێژەیە چوار ملیۆن و سەد و سی هەزار کەس بۆ بەشداری لە هەڵبژاردن ناویان تۆمار کردبوو.