بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئیسپانیا لە ساڵێک ٤ جار هەڵبژاردن ئەنجام دەدات

ئیسپانیا لە ساڵێک ٤ جار هەڵبژاردن ئەنجام دەدات
AvaToday caption
posted onNovember 10, 2019
noبۆچوون

هاووڵاتی ئیسپانیا ئەمڕۆ یەکشەممە ١٩ گەڵاڕێزان بۆ چوارەمین جار لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا چوونەوە سەر سندوقەکانی دەنگدان. هەڵبژاردنی پێشووی ئەو وڵاتە کە پێ دەچێت تۆخترین قەیرانی سیاسی لێکەوتبێتەوە لە مانگی ئاوریلی ٢٠١٩ بەڕێوە چووبوو.

 

دوای ئەو هەڵبژاردنە حیزبی سۆسیالیستی کرێکاران بە ڕێبەری پێدرۆ سانچێز توانی بە هاوپەیمانیەتی لەگەڵ حیزبەکانی دیکە دەوڵەت پێکبێنێت. هەر بۆیە دەوڵەت ناچار بە دووبارە بوونەوەی هەڵبژاردن کرا. زۆربەی چاودێران لەو بڕوایەدان هەڵبژاردنی یەکشەممە گرینگترین کێبەرکێ لە سەردەمی کۆتایی هاتنی دایکتاتۆری فرانکۆ دەبێت.

کێشەی جیابوونەوە و سەربەخۆیی کەتەلۆنیا کە لە دوای گشتپرسی ساڵی ٢٠١٧ دەستیپێکرد و زیادبوونی خۆشەویستی ڕاستی تووندئاژۆی حیزبی ووکس دوو پرسی سەرەکی ڕەوتە سیاسیەکانی ئەو وڵایە بە ئەژمار دێت.  ئیسپانیای ئەوڕۆ زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە تووشی پڕشوبڵاوی بووە و زۆربەی هاووڵاتیانی ئەو وڵاتە لە ناسەقامگیری سیاسی ماندوو بوون.

بە پێی دوایین ڕاپرسییەکان حیزبی سۆسیالیست بە ڕێبەری پێدرۆ سانچێز ئەگەری هەیە بە بێ هێنانەوەی زۆرینەی دەنگەکان لە هەڵبژاردنەکانی یەکشەممە سەرکەوتن بەدەست بێنێت. هاوکات ئەگەری زیاد بوونی دەنگەکانی ڕاستی تووندئاژۆ و حیزبە ڕاستەکان هەیە. ئەو ئەگەرە بە تایبەت لە ناوچەکانی باشوری ئیسپانیا کە لەگەڵ دیاردەی کۆچبەران بەرەوڕوون تۆخترە.