بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

گەمارۆى نوێ لەسەر ئێران دانرا

٢١ دەزگاو چوار کەسی پەیوەست بە ئێرانەوە خرانە لیستی تیرۆرەوە
AvaToday caption
٢١ دەزگاو چوار کەسی پەیوەست بە ئێرانەوە خرانە لیستی تیرۆرەوە
posted onOctober 31, 2019
noبۆچوون

 ناوەندی کردنە ئامانجی سەرچاوە ماددییەکانى پشتیوانیکردن لە تیرۆریزم کە ئەمریکا و سعودیە بەڕێوەى دەبەن، چەندین گەمارۆى نوێیان لەسەر چەندین ناوەند و کەسایەتى ئێرانى دانا.

 

کەناڵی ئەلعەرەبییە بڵاوى کردەوە کە ناوەندی (TFTC)، ٢١ ناوەند و چوار ئێرانییان خستە لیستی تیرۆرەوە، ئەمەش لەبەر ئەوە دێت کە هاوکارى حیزبوڵای لوبنان و سوپای پاسدارانى کۆمارى ئیسلامییان کردووە کە هەردووکیان لە لیستى گەمارۆکاندان. ئەمەش وا دەکات کە سامانەکانیان بلۆک بکرێت و نەهێڵن کەس کاریان لەگەڵ بکات.

ئەلعەرەبییە ئاماژەی بەوە داوە کە ئەم گەمارۆیانە و دانانى ئەم کەس و گرووپانە لە نێو لیستى تیرۆر هۆکارە بۆ کۆتاییهێنان بە هێزی هەڕەشەکانیان لەسەر ناوچەکە و جێگیربوونى دۆخى ئەمنى و کورتکردنەوەى دەستى ئێران لە ڕۆژهەڵاتى نێوەڕاست.

ناوی ئەو ناوەند و کەسانەی کە خراونەتە لیستی تیرۆرەوە بەو شێوەیەن:

سوپای قودس

سوپای پاسداران

هێزى بەسیجی سوپای پاسداران

بانکی مەهرى سەر بە بەسیج

بانکی میللەت

محەمەد عەبدولهادی فەرحاد خەڵکى کوێت کە دەستى لەگەڵ حیزبوڵاوە تێکەڵ کردووە

شیبل موحسین زەیدی کە عێراقییە و لەگەڵ حیزبوڵا دەستى تێکەڵ کردووە.

یوسف هاشم خەڵکى لوبنان کە دەستى لەگەڵ حیزبوڵاوە تێکەڵ کردووە

ئەمریکا، سعوودیە، بەحرەین، کوەیت، عومان، قەتەر و ئیماراتی عەرەبی  هاوپەیمانەتییەکى ئابوورییان پێک هێناوە بە ناوى ناوەندی کردنە ئامانجی سەرچاوە داراییەکانی تیرۆر کە کورتکراوەکەى دەکاتە (TFTC)، ئەم ناوەندە لە ساڵى ٢٠١٧ى زایینییەوە دامەزراوە و تا ئێستا چەندین کەسایەتى و ناوەندى ئێرانى کردووەتە ئامانج و گەمارۆى خستوونەتە سەر.