بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ڕودى جولیانى: ڕوحانى لە ئەحمەدى نژاد زیاتر خەڵکى کوشتووە

ڕودى جولیانى: ڕوحانى لە ئەحمەدى نژاد زیاتر خەڵکى کوشتووە
AvaToday caption
posted onSeptember 25, 2019
noبۆچوون

ڕودى جولیانى پارێزەر و شارەدارى پێشووى نیۆیۆرک لەبارەى چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕوحانى گوتى "ئەمانە مرۆڤکوژن. هەڵە نەکەن، ڕوحانى مرۆڤکوژە. ئەو زیاتر لە مەحموودى ئەحمەدى نژاد خەڵکى کوشتووە و ٤٠ ساڵە خەریکى کوشتنە. هەر بۆیە دەبێت بزانن کە خەریکن لەگەڵ مرۆڤکوژێکدا چاوپێکەوتن دەکەن".

 

جولیانى لە گفتوگۆیەک لەگەڵ دەنگى ئەمریکا لەمەڕ گفتوگۆى نێوان ئەمریکا و ئێران گوتى "کاریگەرترین کار کە دەکرێت ئەنجام بدرێت، ئەوەیە کە ئیمانوێل ماکرۆن سەرکۆمارى فەڕەنسا بوەستێت و بڵێت بەر بە پارەبەخشین لە لایەن وڵاتەکەیەوە بە تیرۆرۆیستەکان دەگرێت. ئەگەر پارە بدەنە ئێران، واتە پارەتان داوەتە تیرۆریستەکان. ئێران گەورەترین پشتیوانکەرى تیرۆریزمە لە دونیادا".

جولیانى گوتى "وڵاتەکەى ئێمە لە ژێر سەرۆکایەتى دۆناڵد ترامپ، ئاراستەیەکى دروستى هەڵبژاردووە و چیتر پشتیوانى لە مرۆڤکوژەکان ناکات. خەڵکى فەڕەنسا وڵاتێک بەو هەموو پێشینە دوور و درێژەى کە لە بوارى مافى مرۆڤ و دیموکراسى و کەرامەتى خەڵک هەیەتى، دەبێت شەرمەزار بێت لەوەى کە ڕێگە دەداتە سەرکۆمارەکەى تا لەگەڵ ئێران بازرگانى دەکات. ئەگەر ئەم کارە بوەستێت، چارەنووسى ڕژێمى ئێرانیش تەواو دەبێت".