بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

سیناتۆرێکى دیموکرات: گەر ئێران دەستى لە هێرشەکەى ئارامکۆ هەبێت، بژاردەى سەربازى پێویستە

سیناتۆرێکى دیموکرات: گەر ئێران دەستى لە هێرشەکەى ئارامکۆ هەبێت، دەبێت بژاردەى سەربازى بخرێتە بەر دەست
AvaToday caption
posted onSeptember 16, 2019
noبۆچوون

نوێنەری دیموکراتی ویلایەتی دلاویر: لەئەگەری پشتڕاستکردنەوەی سەرچاوە زانیارییەکان، خاڵی سەربازی دژی ئێران دەبێ بخرێتە بەردەست.

سیناتۆر کریس کۆنز لە وتووێژێکی تەلەڤزیۆنى گوتی کە ئێران یەکێک لە مەترسیدارترین حکوومەتەکانی پشتیوانی تێرۆریزم لە جیهانە و ئەگەر هاوکاری ئێران لەم هێرشانە لەلایەن سەرچاوە زانیارییەکانەوە پشتڕاست بکرێتەوە، خاڵی سەربازی دژی ئێران دەبێ بخرێتە بەردەست.

کریس کۆنز، نوێنەری دیموکراتەکان لە ویلایەتی دلاویر لە پەڕلەمانی سینای ئەمریکا، ئەمڕۆ دووشەمە ۲٥ی خەرمانان لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی تەلەڤزیۆنى فاکس گوتی "من سەرەتا دەمهەوێ زانیارییە متمامانەپێکراوەکان ببینم، کە بەڕای من متمانەپێکراوە چونکە ژیرانە نییە بزانین کە حووسییەکان وەها فڕۆکەیەکى بێ فڕۆکەوانى پێشکەوتوویان نییە تا بتوانن هێرشێکی وا کاولکەرانە دژی دامەزراوە نەوتییەکانی عەرەبستان ئەنجام بدەن".

کۆنز گوتیشى هیوادارم سەرکۆماری وڵاتەکەمان لەگەڵ ژەنراڵە سەربازییەکان، دیپلۆماتەکان و ڕاوێژکارانی گفتوگۆ بکات. ئێمە بەڵگە و زانیارییەکان بەباشی تاوتوێ دەکەین."

ئەم سیناتۆرە باسی لەوەش کرد کە "ئێستا ئێران خەریکە ویستی ئێمە هەڵدەسەنگێنێ و تاقی دەکاتەوە بزانێت ئێمە لە بەرامبەری دەوەستینەوە یان نا. ئێمە دەبێ لە ئەگەری هەرچەشنە هێرشێکی ئێران بۆسەر هاوپەیمانانمان وەک ئۆردن، ئیسرائیل و یا عەرەبستان، کاردانەوەی جددیمان هەبێت."