بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

١٠٠٠ ساڵ زیندانى و ١٥٠٠ قامچى لە ٦ مانگ سەرۆکایەتى ڕەئیسی

١٠٠٠ ساڵ زیندانى و ١٥٠٠ قامچى لە ٦ مانگ سەرۆکایەتى ڕەئیسی
AvaToday caption
posted onSeptember 10, 2019
noبۆچوون

ئیبراهیم ڕەئیسى سەرۆکى دەسەڵاتى دادوەرى، لە ماوەى ٦ مانگى دەسەڵاتداریەتى خۆیدا دوو ژمارەى گەورەى تۆمار کردووە و ڕیکۆردى شکاندووە کە ئەویش ژمارەى ئەو ساڵانەى زیندانیکردنە کە بۆ خەڵکى ئازادیخواز و رۆژنامەنووس و چالاکی بڕیوەتەوە لەگەڵ ژمارەى ئەو قامچییانەى کە بۆ خەڵکى دیارى کردووە.

لە ماوەى ئەم شەش مانگەدا واتە لە ١٧ى ڕەشەمە تا ١٧ى خەرمانانى ساڵى ٩٨ کە ئیبراهیم ڕەئیسى بووەتە سەرۆکى دەسەڵاتى دادوەرى، نزیکەى ٢١٢ کەس لە چالاکانى بوارە جۆراوجۆرەکانى سیاسى و مەدەنى دەستبەسەر و حوکم دراون، بۆیە ئەگەر کۆى سزاکان کۆ بکەینەوە بۆ ئەم ٢١٢ کەسە، دەکاتە زیاتر لە ١٠٠٠ ساڵ زیندانى و ١٥٠٠ قامچى.

چالاکانى ئازادى بیرکردنەوە و ڕادەربڕین و مافەکانى ژنان و چالاکانى خوێندکارى و فەرهەنگى و کرێکارى و ئایینى و زۆرى تر لە کەسانى ئازادیخواز، لە لایەن دادگای گشتى و ئینقیلاب سزا دراون کە سزاى هەموویان پێکەوە بەم شێوەیەى خوارەوەیە:

ـ ١٠٢٧ ساڵ و شەش مانگ کە دەکاتە (١٢ هەزار و ٣٣٠ مانگ) زیندانى

ـ ٤١٨ ملیۆن و ٣٥٠ هەزار ڕیاڵ سزاى کاش

١٤٢٨ دانە قامچى

ـ ٩٩٦ ساڵ و ٨ مانگ زیندانى تەعزیرى (کە دەکاتە ١١ هەزار و ٩٦٠ مانگ)

ـ ٣٠ ساڵ و ١٠ مانگى تەعلیقى (کە دەکاتە ٣٧٠ مانگ)