بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

کۆماری ئیسلامی لە پەیوەندی نێوان مۆسکۆ و تەلئەبیب تۆقیوە

کۆماری ئیسلامی لە پەیوەندی نێوان مۆسکۆ و تەلئەبیب تۆقیوە
AvaToday caption
ڕژێمى ئێران سەرمایەی ئێرانییەکانی خستە دەستى ڕووسیە
posted onSeptember 10, 2019
noبۆچوون

بنیامین نەتانیاهۆ و ڤلادمیر پۆتین ڕۆژی دوازدەی سپتەمبەر لە سوچی، چاویان بە یەکتری دەکەوێ و سەبارەت بە هاوکارییەکانی ڕووسیە و ئیسرائیل سەبارەت بە ئێران و ڕووسیە دانوستان دەکەن. ئەوە دووەمین دیداری سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلە لەمساڵدا.

 

لەگەڵ ئەوەی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ڕووسیە بە یەکێک لە وڵاتانی پاڵپشتی سیاسەتەکانی خۆیان لە سوریە دەزانن، بەڵام ڕۆژانە فرۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل بەپێش سیستەمە موشەکی ئێس ٤٠٠ـی ڕووسیە ئاسمانى سوریە دەبڕن و بۆردومانی بنکە و بارەگاکانی سوپای پاسداران دەکەن و ئەرتەشی ڕووسیە بێ هەڵوێستە!

کۆماری ئیسلامی بەدرێژایی بەرنامە ئەتۆمییەکەی و بۆ پێشبردنی سیاسەتی پشتیوانیکردن لە تیرۆر، دەیان ملیار دۆلاری خەڵکی هەژاری ئێرانی خستە نێو دەستى ڕووسیە، کەچی مۆسکۆ لەبەرامبەر هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سوپای پاسدارن و لقوپۆیەکانی بێدەنگی ڕەهای هەڵبژاردووە.

کۆماری ئیسلامی لە سیاسەتی دەرەکی خۆیدا شکەستی خواردووە و ئەوەی بە دەستیەوە ماوە گرووپە تیرۆریستییەکانە.

ئێران و ڕوسیە