بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

نەوتهەڵگرە سەرلێشێواوەکەی ئێران لە کەناراوەکانی سوریە نیزیک بووەتەوە

نەوتهەڵگرە سەرلێشێواوەکەی ئێران لە کەناراوەکانی سوریە نیزیک بووەتەوە
AvaToday caption
posted onSeptember 1, 2019
noبۆچوون

گرووپی شوێنهەڵگرتنی نەوتهەڵگرەکان "مرین ترافیک" لە ڕاپۆرتێکدا کە ڕۆژی یەکشەممە سەبارەت بە نەوتهەڵگرەکەی ئێران "ئادریان دەریا" لە ماڵپەری فەرمی خۆی بڵاوی کردەوە دەڵێ نەوتهەڵگرەکە خێرایی خۆی کەم کردووەتەوە و لە ٩٢ کیلۆمەتری کەنارەکانی سوریە خەریکە بە یەکجاری دەوەستێ.

ڕاپۆرتەکە لە درێژەدا باسی لەوە کردووە سیستەمی سیگناڵناردنی نەوتهەڵگرەکە ناهێڵێ ڕێگەی نەوتهەڵگەرەکە دیاری بکرێت. ئەو نەوتهەلگرە کە ٨ی پووشپەڕ بە تۆمەتی ڕاگواستنی نەوت بۆ سوریە لە جەبەل تارق ڕاگیرا و ٤٥ ڕۆژ دواتر ئازاد کرا، تا ئێستا چەندین جار ڕێگەی گۆڕیوە.

یەکەمین سیستەمی سیگناڵناردنی نەوتهەڵگرەکە دەریدەخات دەیهەوێ لە بەندەری کالاماتای یونان لەنگەر بگرێت، بەڵام پێش گەیشتن بەو بەندەرە سیگناڵی نارد کە بەرەو بەندەرەکانی تورکیە کەوتووەتە ڕێگە. جارێکی دیکە لە ڕێگەی ئاوەکانی تورکیە گەڕایەوە و دوای تێپەڕکردنی ئەو ڕێگەیەی لێ هاتبوو جارێکی بەرەو باشور سووڕاوە و لە دوای ئەمە سیستەمی سیگناڵناردنی کەشتییەکە هیچ بەندەرێکی وەک ئامانجی دوایی خۆی ڕانەگەیاندووە.

نیزیکبوونەوەی ئەو نەوتهەڵگرە لە ئاوەکانی سوریە لە کاتێکدایە کۆماری ئیسلامی لە سەرەتای ڕاگرتنی گووتبوی ئەو نەوتهەڵگرە بەرەو سوریە ناچێت. مایک پۆمپئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ٨ى خەرمانان لە تویتێکدا نووسی ئێمە زانیاری تەواومان هەیە کە نەوتهەڵگرەکە بەرەو بەندەری تەرتوسی سوریە هاتووە.

پۆمپئۆ لە درێژەدا گووتویەتی: زەریف بەڵێنی بە بەریتانیا دابوو کە نەوتهەڵگرەکە بەرەو سوریە ناچێت. باوەڕکردن بە زەریف هەڵەیەکی گەورە بوو.