بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

سەرۆکوەزیرانە نوێیەکەى بەریتانیا کێیە؟

سەرۆکوەزیرانە نوێیەکەى بەریتانیا کێیە؟
AvaToday caption
posted onJuly 23, 2019
noبۆچوون

ئەمرۆ بۆریس جانسۆن بووە جێگرەوەى ترێزا مەى و بووە سەرۆکوەزیرانى بەریتانیا. بۆریس پەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ دۆناڵد ترامپى سەرکۆمارى ئەمریکا هەیە و چاوەڕوان دەکرێ لە سەردەمی سەرۆکوەزیرانی ناوبراودا پەیوەندی نێوان ئەمریکا و بەریتانیا بگاتە باشترین ئاست و لەو ڕووە هاتنە سەرکاری ناوبراو هەواڵێکی ناخۆشە بۆ دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی.

بۆریس جانسۆن لەدایکبووی شاری نیۆیۆرکی ئەمریکایە و ٥٥ ساڵی تەمەنە و هەتا ساڵی ٢٠١٦ هەڵگری ناسنامەی ئەمریکایی ـ بەریتانیایی بووە، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٦ بەولاوە خۆی لە هاووڵاتیبوونی ئەمریکا بێبەش کرد و خۆى بە تەنیایی بە بەریتانیایی لەقەڵەم دا.

بۆریس ١

جانسۆن، چالاکیی سیاسی و کۆمەڵایەتی خۆی لە ساڵی ٢٠٠١ى زایینى و لە سەردەمی چوونە نێو پەرلەمانی بەریتانیا دەست پێ کرد. لە سەرەتاوە لەگەڵ کۆنەپارێزەکان کاری کردووە و لە گرووپی پاڕى سیاسییەکانی ئەو وڵاتە، بە " لیبیرتاریەن" ناوزەد دەکرێت. جانسۆن لە مێژوونووسیدا دەستی هەیە و بۆرسیەیەکی خوێندنەوەی بەرهەمە کلاسیکییەکانی هەیە. بڕوانامەی بەکالۆریۆسى زانستگای ئاکسفۆردی بەریتانیای هەیە.

بابە گەورەی جانسۆن "عەلی کەمال" دوایین وەزیری ناوخۆی دەوڵەتی عوسمانی بووە کە لە دوای ڕووخانی ئیمپراتوری عوسمانی و بە هۆی ئەوەی بۆ ماوەیەک مسەتفا کەماڵی قۆڵبەست کردبوو لە تورکیە، هەڵاتبوو و بەرەو بەریتانیا ڕاى کردبوو.

بۆریس  ٢

بۆچوونەکانی جانسۆن هەمووکات بووە هۆی درووستبوونی کێشە. جانسۆن لەگەڵ ئەوەی دژی یاسای یاساغکردنی پۆششی ئیسلامی ژنانی موسڵمانی بەریتانیایە، لە هەمانکاتیشدا چەندین جار گاڵتەی بە حیجابی ژنانی موسڵمان کردووە و جلوبەرگى ژنانی موسڵمانی بە سندوقی پۆستە و دزانی ماسکدار شوبهاندووە.

پێی وایە ئیسلام، هۆکاری دواکەوتویی وڵاتانی موسڵمانە و چەندین جار ئەو قسانەی بووەتە هۆی درووستبوونی کێشە. جانسۆن لاینگری چوونەدەرەوەی بەریتانیایە لە یەکیەتی ئەوروپا و جێبەجێکردنى پڕۆژە یاسای "برگزیت"ـى لاپەسەندە. لە نێوان ساڵەکانی ٢٠٠٨ بۆ ٢٠١٦ى زایینى، شارەدارى شاری لەندەن بووە.

بۆریس جانسۆن، بە یەکێک لە دۆستە نزیکەکانى کورد هەژمار دەکرێت و لە سەردانیکردنى بۆ هەولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان، داڵخۆشى خۆى بەوە دەربڕی کە لە کوردستانە و خۆى بە یەکێک لە دۆستە هەرە نزیکەکانى گەلى کورد هەژمار کرد و تەنانەت لەبەر قەڵا و لە چایخانەى مەچکۆش دانیشت و چایی خواردەوە و کڵاوجامانەى خستە سەرى.

بۆریس  ٣