بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

گەمەی مەترسیداری تورکیە و عەرەبستان لە لیبیا

گەمەی مەترسیداری تورکیە و عەرەبستان لە لیبیا
AvaToday caption
تورکیە بە شێوەی چالاک لە شەڕی ناوخۆی لیبی بەشدارە
posted onJuly 11, 2019
noبۆچوون

 سەرکۆماری تورکیە دژی ژێنراڵ حەفتەر کە لە لایەن میسر و عەرەبستانەوە پشتیوانی دەکرێت وەستاوەتەوە. مەترسی شەڕی بە وەکالەتی تورکیە و عەرەبستان لە لیبی بۆ درووستکردنی هەژمۆنی لە لایەن ئەو دوو وڵاتە لە ئارادایە.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرکۆماری تورکیە، براوەی خەڵاتی نێودەوڵەتی قەزافی بۆ مافەکانی مرۆڤە. ئەردۆغان لە ساڵی ٢٠١٠ زایینی وەک سەرۆکوەزیرانی ئەو کاتی تورکیە ئەو لەقەبەی لە لایەن موعەمەر قەزافی، دیکتاتۆڕی پێشووی لیبی وەرگرت. ساڵێک دوای ئەو ڕووداوە قەزافی کووژرا.

بە پێی ڕاپۆرتی حەوتوونامەی شپیگێلی ئاڵمانی، سەرەڕای ئەوەی تورکیە بە ڕووخانی قەزافی یەکێک لە هاوپەیمانەکانی خۆی لە دەستدا، ئەردۆغان لە ساڵی ٢٠١١ ڕا هەموو هەوڵی خۆی بۆ جێگیرکردنی دەسەڵاتی ئانکارا لە لیبی بەکارهێناوە. بە پێی ڕاپۆرتی بلۆمبێرگ، کۆمپانیاکانی تورکیە لەگەڵ دەوڵەتی جیگیر لە تەرابلوس گەیشتوەنەتە ڕێککەوتن بۆ درووستکردنی ژێرخانەکانی ئەو وڵاتە کە بڕی سەرمایەدانانەکە ١٨ ملیارد دۆلارە.

لە بەرامبەردا ویفاقی نەتەوەیی کە لە لایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە بە فەرمی ناسراوە. لە دۆخێکی دژواردایە. ساڵەهایە ژێنراڵ خەلیفە حەفتەر وێرای هێزە سەربازییەکەی کە بە ئەرتەشی نەتەوەیی لیبی ناسراوە، ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە و هێندێک شوێنی گەورەشاری بنغازی لەژێر دەست دایە.

لیبیااااا

حەفتەر لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٩ زایینی بە ئامانجی ڕووخاندنی دەوڵەتی تەرابلوس هێرشی کردە سەر بەشی ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە.ژنڕاڵ حەفتەر و هاوپەیمانەکانی واتە عەرەبستان و ئیمارات و میسر، "فائیز سراج" سەرۆکی دەوڵەتی ویفاقی میللی بە گرێدراوی ئیخوانولموسلمین دەزانن کە خاڵی هاوبەشی زۆری لەگەڵ ئەردۆغان هەیە. یەکیەتی ئەوروپا بە بەردەوامی پشتیوانی لە دەوڵەتی سراج کردووە.

لە مانگی مەی رابردوودا و کاتی هێرشی هێزە وەفادارەکانی ژێنرال حەفتەر بۆسەر تەرابلوس دەستیپێکرد، دەوڵەتی حەفتەر تانکەکانی خۆی بۆ پارێزگاریکردن لە شار نارد کە دەگووترێ ئەو تانکانە ماوەیەک پێشتر لە لایەن دەوڵەتی تورکیەوە ناردرابوون بۆیان. وەها هەوڵێک لە ئەگەری سەلماندنیدا دەکرێ بە پێشێلکردنی گەمارۆی سەربازی داندراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر لیبی لێکبدرێتەوە.

ئەمروڵا ئیشلەر، نوێنەری تورکیە بۆ کاروباری لیبی، ناردنی چەک بۆ تەرابلوسی ڕەت کردووەتەوە. ئەردۆغان لە بەرامبەردا گووتویەتی هەرشتێکی دەوڵەتی لیبی پێویستی بێت بۆیان دەنێرین.

تورکیە وەک دراوسێی خۆی چاو لە لیبی دەکات. دورگەی کرێت کەوتۆتە نێوان لیبی و تورکیە ئەو دوو وڵاتە ٦٠٠ کیلۆمەتر مەودایان لەگەڵ یەکتر هەیە.  ئانکارا دەیهەوێ کۆنترۆڵی خۆی لەسەر ڕۆژهەڵاتی مەدیتەرانە و سەرچاوە نەوتی و گازییەکانی ئەو ناوچەیە پەرە پێبدات. بۆ ئەو مەبەستە لیبی ڕۆڵێکی چارەنوسسازی هەیە.

لیبیاااااااااا

مەترسی شەڕی بە وەکالەتی ڕیاز و ئانکارا لە ئارادایە

ئەردۆغان لە خوولی نوێی شەڕی ناوخۆی لیبی دڵخۆشە بە سەرکەوتنی سراج. شەممەی رابردوو سەرۆکوەزیرانی دەوڵەتی ویفاقی نەتەوەیی لە ئانکارا لە لایەن ئەردۆغانەوە پێشوازی لێکرا.

ئانکارا لە لیبی هاوکات لە دژی ڕیازیش شەر دەکات. دۆخی لیبی مەترسی ئەوەی لێدەکرێت ببێت بە مەیدانی شەڕێکی بە وەکالەتی هاوشێوەی سوریە و یەمەن. تورکیە لە لایەک و میسر و عەرەبستان لە لایەکی دیکە لە لیبی کەوتوونە دوو بەرەوەی دژبەرەوە.