بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئاڵمان نیگەرانە لە ئێران لەسەر پیتاندنی یۆرانیۆمى زیاتر

ئاڵمان نیگەرانە لە ئێران لەسەر پیتاندنی یۆرانیۆمى زیاتر
AvaToday caption
posted onJuly 7, 2019
noبۆچوون


وەزازەرتی دەرەوەی ئاڵمان ڕۆژی یەکشەممە  بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەنراوێک نیگەرانی قوڵی خۆی بە بڕیاری کۆماری ئیسلامی لەمەڕ زیادکردنی خەستی یۆرانیۆمی پیتێندراو دەربڕی.

 

لە ڕاگەیەندراوی دەوڵەتی ئاڵماندا هاتووە: ئێمە زۆر بە جدی داوا لە ئێران دەکەین هەموو ئەو هەنگاوانەی کە دەبنە هۆی پێشێلکردنی بەرجام بەخێرایی بوەستێنێت. لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە تێپەڕین لە سنورە دیاریکراوەکانی تایبەت بە پیتاندنی یۆرانیۆم لە ڕێککەوتنی بەرجام، هەنگاوێک بە ئاراستەی پێشێل کردنی بەرجام بە ئەژماردێت.

دەوڵەتی ئێران لە کۆتایی ئۆڵتیماتۆمی دوو مانگەی خۆیدا ڕایگەیاند کە لە ڕۆژی یەکشەممە ١٦ پووشپەڕەوە دەستپێدەکات بە پیتاندنی یۆرانیۆم بە خەستی زیاتر لە ٣.٦٧ لەسەد. ئەو بڕیارەی ئەوڕۆی ئێران لە کاتێکدایە کە کۆماری ئیسلامی لە ڕۆژانی ڕابردوودا ڕایگەیاندبوو، پاشەکەوتی یۆرانیۆمی پیتێندراو لە سنوری ٣٠٠ کیلۆ کە لە بەرجامدا ئاماژەی پێکراوە تێپەڕێوە.

جێگەی وەبیرهێنانەوەیە، هەر لە چوارچێوەی ئەم کاردانەوانەدا بریتانیا، ئیسرائیل و فەرانسە نیگەرانی خۆیان بەرامبەر بە بڕیاری کۆماری ئیسلامی بۆ زیادکردنی خەستی پیتاندنی یۆرانیۆم نیشان داوە. بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئەم کارەی کۆماری ئیسلامی بە بڕیارێکی زۆر زۆر مەترسیدار ناوەزەد کردبوو.

ئەڵمانیایی