بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ناوەندی دەنگوڕەنگی کۆماری ئیسلامی هۆشداری جدی وەرگرت

ناوەندی دەنگوڕەنگی کۆماری ئیسلامی هۆشداری جدی وەرگرت
AvaToday caption
posted onJune 20, 2019
noبۆچوون

 

ڕاوێژکاری سەرکۆماری ئیسلامی ئێران لە نامەیێکدا بۆ مۆحسێنی ئێژەیی سەبارەت بە شێوەی ڕاگەیاندنی خەبەری قەتڵی میترا ئۆستاد لە کەرتی خەبەری ناوەندی دەنگوڕەنگ هۆشداری دایە ئەم ناوەندە.

میترائۆستاد ژنی محەمەدعەلی نەجەفی شارەداری پێشووی تاران بوو کە بەدەستی هاوسەرەکەی کوژرا. ڕووداوی کوشتنی میترا ئۆستاد دەسبەجێ لەلایەن ناوەندی دەنگوڕەنگی ئێرانەوە بەشێوەیێکی ورد و نایاسایی باسی لەسەر کرا و ڕاگەیندرا.

ئەمەش لە کاتێکدا بوو کە بەوتەی پارێزەرانی دادگا ئەم شێوە ڕاگەیاندنە نەک نایاسایی بوو، بەڵکوو بەشێک لە بەڵگە و ئاسەوارەکانی کوشتەکەشی لەنێوبرد.

میترا ئۆستاد کاتێ کوژرا کە دەیهەویست بۆ لەقاودانی هەندێ بەڵگەی نەجەفی کە ڕەنگە پەیوەندی بە کەسانێکیترەوە لە نێو سیستەمی کۆماری ئیسلامی بووە، سەردانی هەواڵدەری ئافتاب بکا.