بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

چاوەدێری مافی مرۆڤ خوازیاری لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە کوشتنی عەلیڕەزا شیرمحەمەدعەلی

چاوەدێری مافی مرۆڤ خوازیاری لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە کوشتنی عەلیڕەزا شیرمحەمەدعەلی
AvaToday caption
posted onJune 12, 2019
noبۆچوون

 

ڕێکخراوەی چاوەدێری مافی مرۆڤ خوازیاری لێکۆڵینەوەی بە پەلە لە بانترین ئاستی بەرپرسانی دادوەری ئێرانەوە بۆ ئاشکراکردنی دەوری کەمبوونی چاوەدێری و یان کەمتەرخەمی بەرپرسان لە کارەساتی کوشتنی عەلیڕەزا شیرمحەمەدعەلی، بەندکراوی سیاسی لە بەندیخانەی فەشافوویە بوو.

 

تارا سپێهریفەر، لێکۆڵەری ڕێکخراوەی چاوەدێری مافی مرۆڤ لە وتووێژێکدا بەدەنگی ئەمریکای گوتووە: ئەمەی کە لاوێکی ۲۱ ساڵان بە تۆمەتی نادیارەوە کەوێتە زیندان و لە زیندان گیانی خۆی لە دەست بدا، کارەساتە.

تارا بە جەختکردن لەسەر ئەوەی کەدڵنیایی بۆ تەندرستی و بەڕێوەبردنی مافی بەندکراوان لە ئەستۆی بەرپرسانی زیندانە، گوتیشی: پێدەچێ بەرپرسانی ڕژێمی ێران بە ڕاگرتنی بەندکراوانی سیاسی لە کن بەندکراوانی تۆمەتبار بە تاوانی توندوتیژی وەک ڕێکارێک بۆ زیادکردنی گوشارەکان لەسەر بەندکراوانی سیاسی کەڵکوەردەگرن.

عەلیڕەزا شیرمحەمەدی بەندکراوی سیاسی لە بەندیخانەی فەشافوویەی تاران، ڕۆژی دووشەمە ۲۰ی جۆزەردان کەوتە بەر هێرشی چەقۆی دووکەس لە زیندانیان و گیانی لەدەست دا.

"محەمەد هادی عرفانیان کاسێب"  پارێزەری عەلیڕەزا شیرمحەمەدعەلی لە وتووێژ لەگەڵ دەنگی ئەمریکا هاوکات کە ئەم هەواڵەی پشتڕاست کردەوە، گوتی کە هێرشەکە لە لایەن دوو تاوانباری قەتڵەوە ڕوویداوە ئەوەی کەدیارە هیچ جۆرە کێشەیێکیان لەگەڵ عەلیڕەزا نەبووە.

بە وتەی ئەم پارێزەری دادگوستەرییە، بەندیخانەی فەشافوویە هیچ جۆرە هەلومەرجێکی لەباری نییە و ڕاگرتنی بەندکراوانێکی سیاسی وەکوو عەلیڕەزا شیرمحەمەدعەلی و دەروێشە گۆنابادییەکان لە کن بەندکراوانی تاوانە ئاساییەکان جێ دڵەڕاوکێیە.

عەلیڕەزا شیرمحەمەدعەلی لە پووشپەڕی ۹۷ بە تۆمەتی "پڕۆپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی، دژی ڕاوستانی بەهاکۆمەڵایەتییەکان، دژڕاوستانی  بنیاتنەری کۆماری ئیسلامی و ڕێبەر" سزای ٨ ساڵ زیندانی بە سەرداسەپێندرا و بڕیار وابوو دادگای لێکۆڵینەوەی دووبارەی ئەم بەندکراوە لە ۱٨ی پووشپەڕی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.

هاوپەیمانی وڵاتانی عەرەبی لە شەڕی یەمەندا، چەند دەقە لەمەوپێش ڕایانگەیاند کە سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی، ئەو چەکانەی دابینکردووە کە لە هێرشی چەکدارانی حووسی بۆ سەر فڕۆکەخانەی ئەبها کەڵکی لێوەرگیراوە.