بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

کۆماری ئیسلامی بەردەوامە لە هەوڵە مووشەکییەکانی

کۆماری ئیسلامی بەردەوامە لە هەوڵە مووشەکییەکانی
AvaToday caption
posted onJune 10, 2019
noبۆچوون

 

ڕۆژێک پێش هاتنی هایکۆ ماس بۆ تاران ، کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی یەکشەممە ١٩ جۆزەردان ڕونوێنی لە سیستەمێکی نوێی مووشەکی بە ناوی : سیستەمی پەدافەندی ئاسمانی ١٥ جۆزەردان" کرد. وەزیری بەرگری ئێران ڕایگەیاندووە بۆ درووست کردنی ئەو سیستەمە موشەکییە کەڵک لە " موشەکی سەیادی ٣" وەرگیراوە. بە گووتەی ئەمیر حاتەمی ئەو سیستەمە دەتوانێ هاوکات شەش ئامانج دیاری بکات و شوێنیان هەڵگرێت.

عەلی خامنەیی، ڕێبەری ئێران ڕایگەیاندووە پەدافەندی ئاسمانی گرینگترین بەشی هێزی سەربازی ئەو وڵاتەیە. وەزیری دەرەوەی ئاڵمان ڕۆژی دووشەممە بۆ دیدار و چاوپێکەوتن لەگەڵ  بەرپرسانی ئێرانی هاتە تاران. عەباس مووسەوی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندووە دانوستانەکان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئاڵمان تەنیا پێوەندیدارە بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی و هیچ شتێکی دیکە لە ئارادانییە.

موشەک

ئەوە لە کاتێکدایە وڵاتانی ڕۆژئاوایی پێیان وایە ڕۆڵی ئێران لە ناوچەکە و چالاکی مووشەکی ئەو وڵاتە ئەو پرسانەن کە دەبێ لەگەڵ ئێران دانوستانیان لەسەر بکرێت. ئیمانۆئێل ماکرۆن، سەرکۆماری فەڕانسە ڕۆژی پێنجشەممە لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ دۆناڵد ترامپ، هاوتای ئەمریکایی خۆی گووتبوی: پاریس و واشنگتۆن هەوڵ دەدەن لە درێژ ماوەدا پێش بە بەدەست هێنانی چەکی ناوەکی بگرن و هەروەها چالاکی موشەکی کۆماری ئیسلامی و چالاکییەکانی لە ناوچەکەدا کۆنتڕۆڵ بکەن.

ئێران لە کاتێکدا ڕۆژی یەکشەممە ڕوونوێنی لە سیستەمی پەدافەندی ئاسمانی ١٥ جۆزەردان کرد کە لە ماوەی چەند حەوتووی ڕابردوودا کێشەی نێوان ئەمریکا و دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی زیادی کردووە.  ئەمریکا ڕۆژی هەینی ڕابردوو کۆمەڵێک گەمارۆی نوێی خستە سەر کەرتی پێترۆشیمی ئێران.