بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

پەرتووى فۆتۆگرافەر چیتر نابێ بچێتە مەشقی تۆپی پێی پیاوان

ئامادە بوونی ژنانی وێنەگر لە مەشقی تۆپی پێی پیاوانی ئێران قەدەغە کرا
AvaToday caption
posted onJune 8, 2019
noبۆچوون

 

▫️پەرتۆ جەغەتایی، هەواڵنێر و وێنەگری ورزشی بە بڵاو کردنەوەی وێنەیەک لە یەکەمین ئامادە بوونی خۆی لە مەشقی تیمی نەتەوەیی تۆپی پێی ئێران لە لاپەڕەی تویتەری خۆی نووسیویەتی یەکساڵ لە ئیزن دانی ژنان بۆ وێنەگرتن لە مەشقی یانەی تۆپی پێی پیاوان تێنەپەڕیوە جارێکی دیکە ئامادە بوونی ژنان لە مەشقی تۆپی پێی پیاوان یاساغ کرا.

 

▫️لە درێژەی تویتەکەیدا نووسیویەتی: ئەوە یەکەمین جار بوو کە ئیزنیان پێدابووم بچمە مەشقی تیمی نەتەوەیی تۆپی پێی ئێران بۆ ئەوەی کاری وێنەگری بکەم، هەستێکی خۆشم هەبوو و پێموابوو ڕووداوی خۆش لە ڕێگەدایە و هێدی هێدی ئەو هەموو قەدەغە و بڤەیە تەواو دەبێت.

▫️شایانی باسە، وەک چۆن وێنەگرانی ژن ئیزنی ئامادە بوون لە تۆپی پێی پیاوانیان نییە، لە بەرامبەردا وێنەگرانی پیاو بۆ ئامادە بوون لە تۆپی پێی  ژنان لەگەڵ تەنگ و چەڵەمە ڕووبەڕوون.

▫️پێشتر پەریسا پورتاهیریان یەکێکی دیکە لە وێنەگرانی وەرزشی ئێران بە دوای قەدەغە کردنی ئامادە بوونی ژنان لە کێبەرکێی تۆپی پێی پیاوان لە سەر سەربانێکەوە سەرقاڵی وێنەگرتن ببو لە یاری نەساجی مازندەران و زەوبی ئیسفەهاندا کە ئەو پرسە لە لایەن میدیاکانی جەهانەوە گرینگییەکی زۆری پێدرابوو.

پەرتوو