بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

عەرەبستان بۆ قەتەر: ڕای خۆتان لە کونفڕانسەکە دەربڕیبا نەک ئێستا

عەرەبستان بۆ قەتەر: ڕای خۆتان لە کونفڕانسەکە دەربڕیبا نەک ئێستا
AvaToday caption
posted onJune 3, 2019
noبۆچوون

 

لەپاش ڕخنەی قەتەر لە ڕاگێندراوەکان لە سێ کونفڕانسە دواییەکەی مەککە، وەزیری ڕاوێژ لە کاروباری دەرەوەی دەوڵەتی عەرەبستان گوتی: هەموو وڵاتەکان دەبێ هەڵوێستەکانی خۆیان لە کاتی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکان ڕابگەینن نەک پاش کۆتایی دیدارەکان.

 

عادل ئەلجەبیر، وەزیری ڕاوێژکاری دەوڵەتی عەرەبستان لە کاروباری دەرەوە، هەروەها قەتەری تۆمەتبار کرد کە خەریکی شانتاژکردنی ڕاستییەکانە و گوتی: ئەم شێوە کێشەیانە لە لایەن قەتەرە وە چاوەڕواننەکراو نییە. پێشتر وەزیری دەرەوەی قەتەر گوتبووی کە ڕاگێندراوی کۆتایی کونفڕانسەکانی ئەنجومەنی هاوکاری کەنداوی فارس و یەکێتی عەرەب "پێش لە کۆبوونەوەکە ئامادەکرابوو و بۆ دەرکردنی ڕاگێنراوەکە ڕاپرسی نەکراوە"

محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی، هەروەها ناڕەحەتی خۆی بۆ ئەوەی کە ئامانجی ئەم کۆبوونەوانە کەمکردنەوەی کێشەکانە دەربڕیبوو. حەوتەی ڕابردوو سێ کونفڕانسی دامەزراوەی هاوکاری ئیسلامی، یەکێتی عەرەب و ئەنجومەنی هاوکاری کەنداوی فارس لە عەرەبستان بەڕێوەچوو.

لەڕاگەیێنراوی کۆتایی کۆبوونەوەی بەرپرسانی یەکێتی عەرەب، داوا لە وڵاتانی ناوچەکە کرابوو لە ئاست دەستێوەردانەکانی ڕژێمی ئێران یەکبگرنەوە. ئەم وڵاتانە هەروەها ڕخنەیان لە پاڵپشتی ئێران لە گرووپە تێرۆریستییەکانی بەحرەین، دەستێوەردان لە سووریا و ناردنی کەرەستە سەربازییەکان بۆ حووسییەکانی یەمەن گرتبوو.