بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

گەورەترین ترسی ڕژیمى ئێران وشیارى ژنانە

گەورەترین ترسی ڕێژیمى ئێران وشیارى ژنانە
AvaToday caption
دژایەتی بەرپرسانی دەزگای دادوەری کرماشان لەگەڵ کتێبفرۆشی کچان
posted onMay 19, 2019
noبۆچوون


محەمەد حوسێن سادقی دادوەری گشتیی پارێزگاى کرماشان ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ بانەمەڕ لە نامەیەکدا بۆ وەزارەتی ئیرشادی ئەو پارێزگایە، ناڕەزایەتی خۆی بە کتێبفرۆشی کچان دەربڕیوە و هۆشداری داوەتە وەزارەتی ئیرشاد.

 

لە نامەکەدا هاتووە "شێوەکانی بڵاوکردنەوەی کتێب و فرۆشتنی، بە پێی شەرع و ئەخلاق و ڕێوشوێنە قەبوڵکراوەکان جێگەی پەسەند نییە. کۆمەڵێک کچی لاو بە هەڵگرتنی کتێب بە مەبەستی فرۆشتن، سەردانی ئیدارەکان و تەنانەت ماڵی خەڵک دەکەن و بە تکا و پاڕانەوە هەوڵی فرۆشتنی کتێب دەدەن. ئەو دیمەنە جێگەی نیگەرانییە و ناحەزە و دژی فەرهەنگی گشتیی کۆمەڵگەیە و بەستێنی خەساری ڕەفتاری درووست دەکات".

کۆماری ئیسلامی دژایەتی چالاکی فەرهەنگی و وەرزشی ژنان دەکات و لە دوایین حاڵەتدا دادوەری گشتی ئیسفەهانیش ڕێگەى ڕووبەڕووبوونەوەی تووندی بە هێزی ئینتیزامی دابوو لەگەڵ ئەو ژنانەی پاسکێل سواری دەکەن.

کتێبخوێنى