بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

لە فێستیڤاڵی یۆرۆویژن کە لە ئیسرائیل بەڕێوەچوو ئاڵای فەلەستین هەڵکرا

لە فێستیڤاڵی یۆرۆویژن کە لە ئیسرائیل بەڕێوەچوو ئاڵای فەلەستین هەڵکرا
AvaToday caption
posted onMay 19, 2019
noبۆچوون

 

گرووپی موسیقی ڕاک هاتاری کە وەک نوێنەری ئیسلەند لە فیناڵی کێبەرکێی گۆرانی یۆرۆویژنی ٢٠١٩ بەشدار بوو، لە کاتی ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان ئاڵای فەلەستینیان بەرز کردەوە. ئەو کێبەرکێیە دوای ٢٠ ساڵ و لە ڕێوشوێنیکی تووندی ئەمنی لە تەلئەبیب دووەم شاری گەورەی ئیسرائیل بەڕێوە چوو.

 

لە کاتی هەڵدانی ئاڵای فەلەستین ئامادەبووانی هۆڵەکە بە هوریا کێشان پێشوازییان لەو کارە کرد. گرووپی موسیقی هاتاری کە لە ریکیاویک، پایتەختی ئیسلەند دەژین کە پێک هاتووە لە کۆمەڵێک مووسیقیژەن کە لە بواری ڕاکدا کار دەکەن.

مێدۆنا، هونەرمەندی بەناوبانگی ئەمریکایی لە کاتی بەڕێوەچوونی کێبەرکێی یۆرۆویژن و چەند خوولەک پێش لە ڕاگەیاندنی ئەنجامە کۆتاییەکان، چووە سەر ستەیج و بەرنامەی خۆی پێشکەش کرد. لە کاتی بەڕێوەچوونی بەرنامەکەی مێدۆنا دوو کەس لە سەماکەرەکانی کە ئاڵای ئیسرائیل و فەلەستینیان لەسەر پشتیان نەخشاندبوو، بە گرتنی دەستی یەکتری لە پەیژەکانی ستێجەکە سەرکەوتن.

ئەو کارەی گرووپی مێدۆنا بووە هۆی شادی و چەپڵەڕێزانی بەشداربووان. لە هەمان کاتدا زۆر کەس ڕەخنەی لەو کارانە گرت و گووتیان یۆرۆویژن کێبەرکێیەکی ناسیاسییە و مێدۆنا بەو کارەی پرەنسیپەکانی کێبەرکێکەی بردۆتە ژێر پرسیارەوە. بەڕێوەبەرانی کێبەرکێکە زوو کاردانەوەیان بەو پرسە نیشان دا و وێڕای بە ناسیاسی لەقەڵەمدانی ڕێوڕەسمەکە ڕایانگەیاند ئەو بەشە لە کاتی تاقیکردنەوەکاندا بوونی نەبوو و لە کۆتاییدا لێێ زیاد کراوە.

فەلەستین و ئیسرائیل