بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

سێگال مێندلکێر: کاناڵی ماڵی ئێنستکس ناتوانێ پێش بە سپیکردنەوەی پارە بگرێت

سێگال مێندلکێر: کاناڵی ماڵی ئێنستکس ناتوانێ پێش بە سپیکردنەوەی پارە بگرێت
AvaToday caption
posted onMay 8, 2019
noبۆچوون

 

بە پێی هەواڵی ڕۆیتەرز، سێگال مێندێلکێر جێگری وەزیری خەزێنەداری ئەمریکا بۆ کاروباری تیرۆریزم و زانیاری ماڵی ڕۆژی سێشەممە ١٧ بانەمەر ئاشکرای کرد ڕێڕەوی ماڵی ئێنستکس توانایی پێشگرتن لە سپیکردنەوەی پارە نییە.

 

مێندێلکێر گووتی "ئابووری کۆماری ئیسلامی ناڕوونە و هێند دامەزراوەی ئەو دەسەڵاتە وەکو سوپای پاسداران، لە لیستەی گرووپە تیرۆریستییەکانی ئەمریکادان". مێندلکێر لە درێژەدا گووتی "پرسیاری من ئەوەیە وەها ڕێڕەوەێک چۆن دەتوانێ لەگەڵ وڵاتێکی وەک کۆماری ئیسلامی کە سوپای پاسداران بنجی لە ئابوریییەکەیدا داکوتاوە و زۆربەی چالاکییەکانی شاراوەیە کار بکات".

جێگری وەزیری خەزێنەداری ئەمریکا بۆ کاروباری تیرۆریزم و زانیاری ماڵی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گووتی "من بە ئەوروپاییەکان دەڵێم چۆن دەتوانن لەگەڵ دامەزراوەیەک پەیوەندی ماڵیتان هەبێ کە کاری دابینکردنى پارە بۆ گرووپە تیرۆریستییەکانە؟ پێم وانییە وەها کارێک بۆ ئەوروپاییەکان سەر بگرێت".

لە کۆتایی قسەکانیدا گووتی ئێمە لە هەر کوێ چالاکییەک ببینین کە سەرپێچی لە گەمارۆکانی سەر کۆماری ئیسلامی دەکات ڕووبەڕووی ڕادەوەستینەوە.

انیستیکس