بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئەنجامی توێژینەوەیەک: خەڵکی دونیا باوەڕی بە دیموکراسی نەماوە

ئەنجامی توێژینەوەیەک: خەڵکی دونیا باوەڕی بە دیموکراسی نەماوە
AvaToday caption
ئەنجامی توێژینەوەیەک دەریدەخات زۆربەی شارۆمەندانی وڵاتانی جیاوازی دوونیا لە ڕێکار و ڕێبازەکانی دیموکراسی لە وڵاتەکانیان ناڕازین.
posted onMay 2, 2019
noبۆچوون

 

توێژینەوەیەکی ناوەندی توێژینەوەی "پیو" دەری دەخات توڕەیی لە بژاردەی سیاسی، ناڕەزایەتی لە هەلومەرجی ئابوری و گۆڕانی کۆمەڵایەتی بووە بە هۆکاری ئەوەی ناڕەزایەتی شارۆمەندان لە ڕێکارەکانی دێموکڕاسی بەرز ببێتەوە.

 

ئەو زانستگا ئەمریکاییە ساڵی ڕابڕدوو بۆچوونی شارۆمەندانی ٢٧ وڵاتی لەمەڕ یاساکانی دیموکراسی لە وڵاتەکەیان پرسیبوو. بە پێی دەرئەنجامەکانی ئەو توێژینەوە زیاتر لە نیوەی شارۆمەندانی ئەو وڵاتانە لە شێوازی کاری بەرپرسان لە سیستەمە دیموکراتیکەکان ناڕازین. زۆربەی شارۆمەندان بژاردەی سیاسی وڵاتەکانیان بە کەسانی گەندەڵ و هەروەها خەمسارد لە حاند کێشەکانی کۆمەڵگە دەناسن.

بە پێی ئەو ڕاپرسییە ٥٤ لەسەدی شارۆمەندان پێیان وایە سیاسەتمەداران لە ڕووی ماڵییەوە کەسانێکی گەندەڵن. ئەو ڕێژەیە لە یونان ٨٩ لەسەد  و لە ئەمریکا ٦٩ لەسەدە. لە لایەکی دیکە ٥١ لەسەدی وەڵامدەران لە وڵامی پرسیارەکانی ئەو ناوەندە گوتوویانە لە سیستەمی دیموکراسی وڵاتەکەیان ناڕازین.

لەم ساڵانەی دواییدا زۆربەی شرۆڤەکارانی سیاسی هەڵبژاردنی دۆنالد ترامپ وەک سەرکۆماری ئەمریکا، دەنگدان بە برکسیت لە گشتپرسی بەریتانیا، بزووتنەوەی هێلەک زەردەکان لە فەڕانسە و باوەش کردنەوەی بۆ حیزبە ڕاستە تووندئاژۆکان لە وڵاتانی ئەوروپایی وەک نیشانەکانی ناڕەزایەتی گشتی لە شێوازی کاری سیستەمی دیموکراسی دەزانن.